"قه‌ڵه‌می كوشنده" بڵاوبووه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی ئیسرائیل ئاشكرایان كردووه، نزیكه‌ی 5 هه‌زار ده‌مانچه له شێوه‌ی قةڵه‌م له‌ناو ئیسرائیل بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه ھێنراوه، نرخی "قه‌ڵه‌مه كوشنده‌كان" له نێوان 700 تا 1100 دۆلاره.
به‌گوێره‌ی قسه‌ی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان، ئه‌و ده‌مانچانه له چه‌ند لایه‌نێكی دوژمنێكی ئیسرائیل له كه‌ناراوی رۆژئاوا و كه‌رتی غه‌زه‌وه هێنراوون.
ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئیسرائیل، پێشبینی ده‌كه‌ن ئه‌و "قه‌ڵه‌مه كوشندانه" به فه‌رمانی كه‌تیبه‌كانی قه‌سامی فه‌ڵه‌ستینی نێردرابن بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی سه‌ربازه‌كانی ئیسرائیل بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه.