بايدن یه‌كه‌م دامه‌زراندنه‌كان له ئیداره‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نێت
K24- هه‌ولێر:
رۆن كلاین، سه‌رۆكی باره‌گای سه‌ره‌كی جۆ بایدن، كاندیدی دیموكراتخوازه‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو بایدن یه‌كه‌م دامه‌زراندنه‌كان له ئیداره‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌م گوتانه‌ی كلاین له میانه‌ی لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی "ئه‌ی بی سی"ـی ئه‌مه‌ریكیدا هاتوون و گوتی: "رۆژی سێشه‌ممه به یه‌كه‌م دامه‌زراندنه‌كانی ئیداره‌ی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا ئاشنا ده‌بن".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، كه له 3ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌چوو، جۆ بایدن، كاندیدی دیموكراتخوازه‌كانی ئه‌و وڵاته به‌رامبه‌ر به دۆناڵد تره‌مپ، ركابه‌ره كۆماریخوازه‌كه‌ی، سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، هه‌رچه‌ند تا ئێستا تره‌مپ دانی به دۆڕانی خۆی نه‌ناوه، به‌ڵام هه‌موو ئاماژه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ن، كه له‌و پرۆسه‌یه‌دا بایدن سه‌ركه‌وتووه و بڕیاریشه به‌م نزیكانه ئه‌نجامه فه‌رمییه‌كان رابگه‌یه‌ندرێن.
سه‌رچاوه: ئینته‌ر فاكس
H.B