له‌ترسی لافاو چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شاری كه‌لار چۆڵ ده‌كرێن
K24- هه‌ولێر:
قایمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار رایگه‌یاند، رێژه‌ی بارانبارین له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا له سنووری شارۆچكه‌كه‌یان گه‌یشتۆته 53 ملیم، پێشبینیش ده‌كرێت ئه‌مشه‌و كه ده‌كاته شه‌ممه له‌سه‌ر یه‌كشه‌م، شه‌سته‌بارانێكی به‌خوڕ و لێزمه تابه‌یانی رۆژی دواتر به‌رده‌وام بێت.
له به‌یاننامه‌كه‌ی قایمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لاردا هاتووه، ئه‌مرۆ شه‌هاب حاجی ئه‌حمه‌د قایمقامی قه‌زاكه له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئه‌و شارۆچكه‌یه كۆبووه‌ته‌وه و، به‌له‌به‌رچاوگرتنی پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وا هۆشداری له‌ئه‌گه‌ری روودانی لافاوی به خه‌ڵكی شاره‌كه داوه و، رێنمایی بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ كاتی لافاو ده‌ركردووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شكراوه، له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا تیمه تایبه‌ته‌كان هه‌موو ئاماده‌كاریه‌كیان كردووه، هه‌ماهه‌نگیش له‌گه‌ڵ لایه‌نانه په‌یوه‌ندیداره‌كان كراوه و بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو له‌ئاماده‌باشیدان.
قایمقامی كه‌لار دووپاتیكرده‌وه، پێویسته سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له‌ئاماده‌باشیدابن و گوتی: ئه‌گه‌ری زۆری روودانی لافاو له‌ئارادایه و، داواشی له‌و گه‌ڕه‌كانه كرد، كه ساڵی رابردوو ماڵه‌كانیان به‌ر لافاو كه‌وتبوون، ئاگاداری خۆیان بن، بۆیه زۆربه‌ی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه ماڵه‌كانیان چۆڵ كردووه.
به‌گوێره‌ی پیشبینییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، شه‌پۆلێكی شه‌سته‌بارانی به‌خوڕ له ناوچه‌كانی ده‌ریای سوور و ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه له‌جۆری "هه‌وری سپی" رووی له هه‌رێمی كوردستان كردووه و، ئه‌گه‌ری زۆری درووستبوونی لافاو له هه‌ندێ ناوچه هه‌یه.