ژاپۆن باری له ناكاوی له دوورگه‌یه‌كدا راگه‌یاند
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی ژاپۆن، ئه‌مڕۆ هه‌ینی باری له ناكاویان له دوورگه‌ی "هۆكایدۆ" راگه‌یاند.
ده‌سه‌ڵاتدارانی دوورگه‌كه داوایان له هاووڵاتیان كردووه، له رۆژانی داهاتوودا له ماڵی خۆیاندا بمێننه‌وه و نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه.
ناومیچی سۆزۆكی، فه‌رمانڕه‌وای هه‌رێمه‌كه رایگه‌یاند، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا رێكاره ته‌ندروستییه‌كان توندتر كراوون.
وتیشی: داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین له ماڵی خۆیاندا بمێننه‌وه و نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه.
له دوورگه‌ی "هۆكایدۆ" (66) حاڵه‌تی تووشبوو به كۆرۆنا تۆمار كراوون.
ژماره‌ی تووشبووان له ژاپۆن گه‌یشتووه‌ته (900) كه‌س. (700) كه‌سیان له سه‌رنشینانی كه‌شتی گه‌شتیاری " Diamond Princess" بوون.