یه‌په‌گه و هه‌سه‌ده به‌شداریی شه‌ڕی ئیدلب ناكه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
نووری مه‌حموود، گوته‌بێژ به‌ناوی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" رایگه‌یاند: "هیچ شه‌ڕڤانێكی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" و هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی "هه‌سه‌ده" به‌شداریی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی سه‌ر ئیدلب ناكه‌ن و ئه‌و قسانه‌ی له‌وباره‌یه‌وه كراوون ره‌تده‌كه‌ینه‌وه".
گوته‌بێژه‌كه‌ی یه‌په‌گه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی به‌شداریی یه‌په‌گه و هه‌سه‌ده گوتراوه كه به‌شداریی شه‌ڕی ئیدلب بكه‌ن ته‌نها پڕوپاگه‌نده‌یه، له كاتێكدا قسه‌وباس له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنی سه‌ر پاریزگاكه ده‌كرێت له‌لایه‌ن رژێمی سووریاوه، هه‌ندێك كه‌ناڵی راگه‌یاندن و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش بووه به ناونیشانی سه‌ره‌كی، به‌شداریی یه‌په‌گه و هه‌سه‌ده‌ش ته‌نها لێكدانه‌وه‌و پێشبینی ئه‌و ناوه‌نده میدیایی و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیانه بووه له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری به‌شداریكردنیان له شه‌ڕه‌كه‌دا".
نووری مه‌حموود ده‌ڵێت: "ئێمه له یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل و یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنان "یه‌په‌ژه" بۆ رای گشتی ته‌ئكیدده‌كه‌ینه‌وه كه شه‌ڕی ئێمه به‌رامبه‌ر داعشی تیرۆریست به‌رده‌وامه و ده‌مانه‌وێت ره‌گیان له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌ربهێنین، ئێمه دژی سوپای داگیركه‌ری توركیا و ئه‌و به‌كرێگیراوانه‌ی داعش ده‌جه‌نگین كه له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه پاڵپشتی ده‌كرێن، ته‌ئكیدیش ده‌كه‌ینه‌وه هیچ هێزێكمان له ئیدلب نییه و به‌شداریی شه‌ڕه‌كه‌ش ناكه‌ین".