کلیپی نوێی هونەرمەند سابیر کوردستانی بە بۆنەی جەژنی رەمەزان بڵاودەکرێتەوە
K24- ههولێر:
گۆرانی (لە دوورەوە ناوت بیستووم) یەکیكە لە شاکارەکانی هونەرمەند (سابیر کوردستانی) و شیعری (عەبدوڵڵا پەشێو)ە، لە لایەن کۆمپانیای (هێڵی دەنگ میوزیك)ـهوه کلیپ کراوە، بڵاودەکرێتەوە.
عیسا مێرگەسۆری، بەرێوەبەری کۆمپانیای هێڵی دەنگ میوزیك رایگەیاند، "وەك پێویست ئاوڕ لە هونەرمەندی خۆشەویست سابیر کوردستانی نەدراوەتەوە، کە کارەکانی لە ئاستێکی بەرز دان، لەم سۆنگەوە بە ئەرکی سەرشانمان زانی، لەسەر ئەرکی خۆمان ئەم کلیپەی بۆ بەرهەم بێنین".
کاری هونەری ئهو كلیپه لەلایەن ستافێکی هونەرمەند و بە توانا لە شاری سلێمانی ئەنجامدراوە، عبدولغهفار عهبدوڵڵا کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.
هەروەها عیسا مێرگەسۆری گوتی: کۆی کارەکانی سابیر کوردستانی لەلایەن کۆمپانیای هێڵی دەنگ کۆپی رایت دەکرێن و بە بەرگێکی جوان و شایان لە یوتیوب و کۆی پلاتفۆرمە دیجیتاڵیەکانی وەکو سپۆتی فای، ئایتونس، ئەپڵ، گوگڵ پلەی، دیزر، ئامازۆن و چەندانی دیكه بڵاودەکرێنەوە و دەکەونە ناو ئەرشیڤی گۆرانی و میوزیکی کوردی، لەسەر سیستەمی دیجیتاڵی و مافی دەپارێزرێت.
H.B