له به‌سره هاتوچۆ قه‌ده‌غه‌يه
K24 – هه‌ولێر:
هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق به مه‌به‌ستى رێگرتن له هه‌ڵكوتانه سه‌ر دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت، بڕيارى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆيان له به‌سره سه‌پاندووه و تا ئێستا به‌رده‌وامه.
ئه‌سعه‌د عيدانى، پارێزگارى به‌سره رايگه‌ياند، هێزه ئه‌منييه‌كان ئاماده‌ن به‌ره‌نگارى هه‌ر هه‌وڵێكى تێكده‌رانه بۆ په‌لاماردانى دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت ببنه‌وه.
ئه‌مڕۆ بۆ حه‌وته‌م رۆژ له‌سه‌ر يه‌ك خه‌ڵكى به‌سره خۆپيشاندانيان ئه‌نجامدا و داوايان له ئيداره‌ى شاره‌كه‌يان و حكومه‌تى حه‌يده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زيران كرد، خزمه‌تگوزارى و ئاو و كاره‌با و هه‌لى كار بۆ خه‌ڵكى شاره‌كه دابين بكات.