سه‌رۆك كۆماری عێراق: پێویسته لایه‌نه كوردستانییه‌كان به‌یه‌ك شاندی به‌هێز سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن
K24- هه‌ولێر:
فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆماری عێراق دووپاتیكرده‌وه، پێویسته نوێنه‌رانی ته‌واوی لایه‌نه كوردستانییه‌كان له‌چوارچێوه‌ی شاندێكی یه‌كگرتووی به‌هێز بۆ مه‌به‌ستی گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن.
ئه‌م قسانه‌ی مه‌عسوم له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له شانده‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كیتی نیشتیمانی كوردستاندا هاتوون، كه بۆ مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق، سه‌ردانی به‌غدایانكردووه.
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو شاندی پارتی و یه‌كیتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسی و كوتله براوه‌كانی هه‌لبژاردنی عێراق له‌به‌غدا كۆبوونه‌وه، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی ئه‌نجامی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه جیاوازه‌كانی عێراق، له‌گه‌ڵ فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆماری عێراق كۆبوونه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆماری عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا جه‌ختی كرده‌وه، بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، پێویسته حزبه كوردستانییه‌كان به یه‌ك شاندی یه‌كگرتووی به‌هێز سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن.
سه‌رۆك كۆماری عێراق گووتیشی، لایه‌نه عێراقییه‌كان، پێش پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق، جه‌خت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌ن.
دوێنێ شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و ئه‌مڕۆش شاندێكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كیتی سه‌ردانی به‌غدایانكرد و، زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه و دیداری جیاوازیان له‌گه‌ڵ لایه‌ن و كوتله براوه‌كان له هه‌لبژاردنه‌كانی عێراق ئه‌نجامدا.
H.B