چیرۆكه خه‌مناكه‌كانی 2020.. "جولی" بچوكترین قوربانی كۆرۆنا له ئه‌وروپا
K24 - مینیسۆتا – ئه‌مه‌ریكا:
رۆژی 22ی ئادار جۆلی ئاده‌م، ئه‌و رۆیشتنه ده‌ره‌وه‌یه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، كه بڕیار بوو له‌گه‌ڵ مانۆن-ی خوشكه گه‌وره‌كه‌یدا بیكه‌ن بۆ یه‌كێك له سوپه‌ر ماركێته‌كانی پاریس، چونكه ئه‌و رۆژه تووشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی ده‌بێت.
وه‌ك مانون-ی خوشكی به رۆژنامه‌ی لۆپاریزیان-ی وتووه، جۆلی ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك بوو ئه‌یوت قوڕگم ئه‌كزێته‌وه، تا دواجار دوو رۆژ بوو تووشی نه‌رمه كۆكه‌یه‌كی ئاسایی ببوو، به‌ڵام رۆژی 22ی مانگ دۆخی خراپ بوو، تووشی ته‌نگه نه‌فه‌سی بوو.
خوشكه گه‌وره‌كه‌ی، جولی- 16 ساڵ ده‌بات بۆ نه‌خۆشخانه‌ی نیكیر-ی منداڵان له پاریس.
هیچ هێڵێكی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له ناو پاریس له 17ی مانگه‌وه كارناكات، بۆیه به ناچاری داوای تاكسی ده‌كه‌ن، كاتێك پزیشكه‌كان پشكنین بۆ جولی ده‌كه‌ن، به خوشكه گه‌وره‌كه‌شی ده‌ڵێن پێویسته له گه‌ڵ جولی-دا، پشكنین بۆ تۆش بكه‌ین.
هه‌ر ئه‌و رۆژ هه‌ردووكیان جیاده‌كه‌نه‌وه، جولی له نه‌خۆشخانه‌ی نیكیر-ی منداڵان ده‌هێڵدرێته‌وه، به‌ڵام خوشكه گه‌وره‌كه‌ی ده‌نێردرێت بۆ پشكنین بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گه‌وران.
جولی قوتابی ئاماده‌یی بوو، به بێ ئه‌وه‌ی پێشتر هیچ گرفتێكی ته‌ندروستی هه‌بێت، بووه بچووكترین قوربانی ده‌ستی كۆرۆنا ڤایرۆس له ئه‌وروپا، تا رۆژی 27ی ئادار.
ئێستا دایكی جولی دوای سێ رۆژ له مردنی كچه بچكۆڵەكه‌ی زوو زوو سه‌یری وێنه‌كه‌ی جولی ده‌كات و داوا ده‌كات گه‌نجان مه‌یه‌نه ده‌ره‌وه، با وه‌كو جولی نه‌مرن.
سابین دایكی جولی له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه به ئاژانسی فرانس پرێس-ی وت: "كچه‌كه‌م ته‌نیا كۆكه‌یه‌كی ساده‌ی هه‌بوو، به‌پێی خۆی چوو بۆ نه‌خۆشخانه، ته‌نیا دوو رۆژ مایه‌وه له نه‌خۆشخانه و مرد".
رۆژی 24 ئادار له نه‌خۆشخانه‌ی نیكیر-ی منداڵانه‌وه، ته‌له‌فۆن بۆ خێزانه‌كه‌یان ده‌كه‌ن، باوكی ته‌له‌فۆنه‌كه هه‌ڵده‌گرێت و پێیان ده‌ڵێن كچه ته‌مه‌ن 16 ساڵه‌كه‌تان گیانی سپارد.
وێڕای ئه‌م كۆسته گه‌وره‌یە، نه‌خۆشخانه‌كه داوا له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن ده‌كات، تیمێك بنێرن بۆ ماڵی سابین تا پشكنین بۆ دایكی و باوكی بكه‌ن و هه‌ردووكیان ده‌خرێنه كه‌ره‌نتین-ه‌وه و چاوه‌ڕێن بزانن، ئه‌وان نه‌خۆشییه‌كه‌یان تێدا ده‌ركه‌وێت، یان نا.
باوكی به نیگه‌رانییه‌وه به رۆژنامه‌ی لۆپاریزیان ده‌ڵێت: "وا له ئێمه ده‌گه‌یه‌نرا، گه‌نجان و منداڵان تووشی ئه‌م ده‌رده نابن، وا نه‌بوو"، وتیشی: "له‌وه‌ناچێت كه‌س له‌ده‌ست ئه‌م نه‌خۆشییه رزگاری بێت".