توركیا و ئێران به‌ره‌یه‌كی ئیسلامی دژ به ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل پێكده‌هێنن
K24- هه‌ولێر:
له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، هه‌ریه‌ك له حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان هاوتا توركه‌كه‌ی جه‌ختیانكرده‌وه، پێویسته وڵاتانی ئیسلام به‌رامبه‌ر ره‌فتاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل له‌فه‌له‌ستین یه‌كبگرن.
له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا، رۆحانی گوتی: "پێویسته نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی ئه‌ركی خۆیان له پاراستنی هاووڵاتیانی فه‌ڵه‌ستین له‌و دۆخه هه‌ستیاره‌دا جێبه‌جێ بكه‌ن"، هه‌وره‌ها دووپاتیكرده‌وه، "گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئۆرشه‌لیم به‌لای گه‌لی فه‌له‌ستین و موسڵمانانه‌وه هه‌نگاوێكی نایاسایی و بێزراو بوو".
له‌به‌رامبه‌ریشدا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، داوای له هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی كرد، به‌شداری له لوتكه‌ی به‌په‌له‌ی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی‌دا له ئیسته‌نبوڵ بكات و گوتی: "به‌شداریكردنی ئێران له‌و لووتكه‌یه گرنگ و كاریگه‌ره".
سه‌باره‌ت به دۆخی فه‌له‌ستینیش، سه‌رۆكی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، "هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی ئاشتیانه كه تێیدا داواكاری و مافه‌كانی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین له‌به‌رچاو نه‌گیرێن، ئاڵۆزی زیاتر له ناوچه‌كه درووست ده‌كات"، دووپاتیكرده‌وه، "ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه وڵاتانی ئیسلامی ئه‌ركی خۆیان به‌رامبه‌ر فه‌له‌ستینییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن".
ئه‌ردوغان گوتیشی: "گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئۆرشه‌لیم ئیسرائیل هان ده‌دات بۆئه‌وه‌ی تاوانی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجام بدات".
H.B