به‌ڤیدیۆ .. فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی زریپۆشێكی رووسی له سووریا تێكده‌شكێنێت
K24- هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی، گرته ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكردۆته‌وه، كه دیمه‌نی پێكاندنی زریپۆشێكی رووسی له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكییه‌وه نیشان ده‌دات.
وه‌ك ئه‌و رۆژنامه‌یه ئاماژه‌ی پێده‌كات، گرته‌ڤیدۆیه‌كه له 10ی ئه‌م مانگه تۆماركراوه و، زریپۆشه‌كه كه درووستكراوی وڵاتی رووسیایه، به‌گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكیش، كه بۆ ئاژانسی رۆیته‌رزیان ئاشكرا كردووه، ئه‌و هێرشه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی جۆری "ئێم كیو-9 ریبه‌ر"ه‌وه ئه‌نجامدراوه.
به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكیش كه نه‌یویستووه ئاماژه به‌ناوی بكرێت، به رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه، له‌و هێرشه‌دا به‌لایه‌نی كه‌م دوو سه‌ربازی سوپای سووریا كوژراون.
پێشتریش سوپای ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو، هێزه‌كانیان زریپۆشێكیان تێكشكداندووه، كه ئه‌و سنووره‌ی به‌زاندبوو كه بۆ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له دێرزوور دیاریكراوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا دیمه‌نی پێكاندنی بنكه‌یه‌كی چه‌كداری نیشان ده‌درێت، كه وه‌ك راگه‌یه‌ندراوه، هی لایه‌نگرانی حكومه‌تی دیمه‌شقه و له‌لایه‌ن هێزه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه كراوه‌ته ئامانج، وه‌ك له‌و گرته ڤیدیۆییه‌دا نیشان ده‌درێت، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار تۆپێك بۆ بۆردومانكردنی شوێنێك ئاماده ده‌كه‌ن و، پێناچێت هیچ كامێك له‌و چه‌كدارانه به‌زیندوویی ده‌رچووبێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به شوێنی رووداوه‌كه بكرێت.
ئه‌و هێرشه دوای كه‌متر له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر ئه‌و شه‌ڕ و پێكدادانه دێت، كه شه‌وی چوارشه‌ممه له‌نێوان هێزی هاوپه‌یمانان و لایه‌نگرانی حكومه‌تی سووریا روویدا و، له ئه‌نجامدا زیاتر له 100 چه‌كداری لایه‌نگری حكومه‌ته‌كه‌ی دیمه‌شق كوژران.
تائێستاش رووسیا هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه نیشان نه‌داوه، هه‌رچه‌نده باس له‌وه ده‌كرێت، كه له‌و بۆردومانانه‌دا چه‌ند سه‌ربازێكی رووسیش كوژراون، به‌ڵام هیچ راگه‌یاندنێكی فه‌رمی هه‌واڵی كوژرانیان پشتڕاست نه‌كردۆته‌وه.
First video to show US airstrike on SAA/PMC positions on east side of Euphrates. Video shows strike on one tank and artillery position, acc to reports Russian PMC members were operating artillery, possible them on video.https://t.co/TEUb8Caen0 pic.twitter.com/aSu8Sx9esa
— monitoring (@warsmonitoring) February 13, 2018