دزەیی: ئاماده‌ين له باره‌ى ده‌روازه سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆ بكه‌ين
K24 – هه‌ولێر:
وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌فين دزه‌يى رايگه‌ياند، "حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌یه له‌سه‌ر كێشه‌ى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌روازه سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كانیش له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق گفتوگۆ بكات".
سايتى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان لێدوانێكى سه‌فين دزه‌يى له‌و باره‌يه‌وه بڵاوكرده‌وه و تێيدا هاتووه: "حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له هه‌ر هه‌نگاوێكى ئه‌رێنى بۆ گفتوگۆ له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور ده‌كات".
سه‌فين دزه‌يى ئه‌وه‌شى گوتوه: "ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانی هه‌رێمى كوردستان له دوایین كۆبوونه‌وه‌ى خۆیدا دووپاتى له هه‌ڵوێستى خۆى كردۆته‌وه كه ئاماده‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق له حكوومه‌تى فیدراڵ ده‌ست به گفتوگۆ بكات. هه‌روه‌ها پێشوازى له هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌كات كه ڕێگه بۆ ده‌سپێكردنى گفتوگۆ له‌نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵى عێراقدا خۆش بكات".
وته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌ت رایشيگه‌یاند: "هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌و ئاماژه و هه‌نگاوانه ده‌كات كه هه‌فته‌ى ڕابردوو له به‌غداوه ده‌ركه‌وتن و جۆرێك له نیازپاكیمان لێ خوێنده‌وه، وه‌ك سه‌ردانى شاندێكى حكوومه‌تى عێراق بۆ هه‌رێمى كوردستان و داواكردنى پێكهێنانى لیژنه‌ى هاوبه‌ش بۆ گفتوگۆ ده‌رباره‌ى ده‌روازه سنوورییه‌كان، فڕۆكه‌خانه‌كان، به‌نداوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و داواكردنى لیستى مووچه‌خۆرانى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵه‌وه به‌مه‌به‌ستى ناردنى مووچه‌كانیان".
سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ى ده‌روازه سنوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانیش له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامیى ئێران دزه‌يى گوتى: "حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌م هه‌نگاوه خۆشحاڵه و به پێزانینه‌وه پێشوازى لێده‌كات، هه‌روه‌ها ئاماده‌یه له‌سه‌ر كێشه‌ى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌روازه سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كانیش له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق گفتوگۆ بكات و به‌پێى ئه‌و میكانیزمانه‌ى ده‌ستوورى عێراق دیارى كردوون، هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكى هاوبه‌ش كه له به‌رژوه‌ندیى هه‌ردوولادا بێت".
ئ.ر