ڤیدیۆ.. ئه‌مینداری گشتی حزبی به‌عسی قه‌ده‌غه‌كراو هه‌ره‌شه‌ی هێرشكردنه سه‌ر حكوومه‌تی عێراق ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
عزه‌ت دووری، ئه‌مینداری گشتی حزبی به‌عسی قه‌ده‌غه‌كراو، له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، به‌بۆنه‌ی 7ی نیسان، ساڵرۆژی دامه‌زراندنی حزبه‌كه‌ی، هه‌ره‌شه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگ له دژی حكوومه‌تی عێراق و هاوپه‌یمانه‌كانی كرد و گوتی، ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی بڕیاره له ئایاری ئه‌مساڵ به‌ڕێوه بچن، ئه‌نجامه‌كانیان زۆر له پێشوو خراپتر ده‌بن.
ئه‌و گرته ڤیدیۆیه، كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سه‌ر به حزبی به‌عسی قه‌ده‌غه‌كراو بڵاوكرایه‌وه، هه‌رچه‌نده راستیه‌كه‌ی پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌مینداری ئه‌و حزبه تێیدا جه‌خت ده‌كاته‌وه، "ئه‌گه‌ر سه‌رجه‌م عێراقییه‌كان له زیندانه‌كان ئازاد نه‌كرێن و مافه‌كانیان پێنه‌درێت، ئه‌وا جه‌نگ له دژی حكوومه‌تی سه‌فه‌وی و پێگه‌كانی ئێران راده‌گه‌یه‌نین و، به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو ئه‌و وڵاته عه‌ره‌بی و رۆژئاواییانه ده‌كه‌ینه ئامانج، كه پشتگیری له حكوومه‌تی سه‌فه‌وییه‌كان ده‌كه‌ن"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ حكوومه‌تی عێراق.
له گوتاره‌كه‌یدا، عزه‌ت دووری دووپاتیكرده‌وه، "وێڕای هه‌موو كۆسپێك، به به‌رده‌وامی پشتگیری سعوودیه ده‌كه‌ین، چونكه ئێمه ده‌زانین ئێستا عه‌ره‌بستانی سعوودیه رووبه‌ڕووی هه‌مان ئه‌و پیلانه بووه‌ته‌وه، كه پێشتر له‌سه‌ر عێراق، لیبیا و یه‌مه‌ن جێبه‌جێ كرابوو. با قه‌ته‌ریش باش بزانێت، به زیانپێگه‌یاندن به وڵاتانی كه‌نداو هیچی ده‌ستناكه‌وێت، هه‌تا ئه‌گه‌ر هه‌موو جیهانیشی له‌پشت بێت".
سه‌باره‌ت به ناكۆكییه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكاش عزه‌ت دووری گوتی: "تا ڕۆژی قیامه‌ت تره‌مپ له ئێران نادات و ته‌نیا پروپاگه‌نده‌یه".
هه‌روه‌ها گوتیشی، "هه‌ر كه‌سێك له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراقدا بێته پێشه‌وه، هیچ له‌وانه‌ی پێشخۆی باشتر نابێت، به‌ڵكو زۆر خراپتریش ده‌بێت".
دووری كه له‌لایه‌ن دادگای عێراقه‌وه داواكراوه گوتی: "ئه‌گه‌ر گۆڕانكارییه‌كی ریشه‌یی له عێراقدا نه‌كرێت و یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی حزبی به‌عس هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه، ئه‌وا جه‌نگ راده‌گه‌یه‌نین و سه‌رجه‌م هێما و درووشمه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی ده‌كه‌ینه ئامانج، كه بریتین له به‌كرێگیراو و ناپاكه‌كان و، ته‌واوی به‌رژه‌وه‌ندییه سه‌ربازی و ئابوورییه‌كانی ئه‌و وڵاتانه ده‌كه‌ینه ئامانج، كه له عێراق بوونیان هه‌یه، بوونی ئێرانیش له‌ناو خاكی عێراق له پێشه‌وه‌ی ئه‌و ئامانجانه‌ی ئێمه‌یه".
H.B