نازم ده‌باغ: چاوەڕێ دەکەین ئێران بەردەوام بێت لە پاڵپشتییەکانی بۆ کوردستان

شاندێكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی تاران ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:

نازم ده‌باغ، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران روونیدەکاتەوە، چاوەڕێ دەکەن ئێران بەردەوام بێت لە پاڵپشتییەکانی بۆ کوردستان.

نازم دەباغ، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران جەختیکردەوە، پەیوەندییەکی مێژوویی زۆر باش لە نێوان هەولێر و تاران هەیە و لە رووی جیۆگرافییەوەش، ئێران دراوسێی هەرێمی کوردستانه‌ و دەبێ تەواوی پێشهاتەکان بە ئاگاداری هەردوولا بێت.

دەباغ لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاكانی ئێران رایگەیاند، بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا، شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان کە ئەندامانی تەواوی لایەنەکانی تێدایە، سەردانی تاران بکات بۆ ئەوەی پرسی ریفراندۆم تاوتوێ بکەن.