ئەو پیاوەی كۆڵە پشتەكەی لە چەكدارێكی داعش كردەوە كۆچی دوایی كرد

كوردستان24 چەند نھێنیەكی ژیانی ئاشكرا دەكات
kurdistan24.net

K24 - كەركووك

لە 21/10/2016، کاتێك چەکدارانی داعش پەلاماری شاری کەرکووکییاندا، پیاوێك بەناوی مام فەقێ، لە گرتە ڤیدیۆییەکی کوردستان24 دەردەکەوێت کە چەکدارێکی داعش رادەکێشێت و كۆڵە پشتەكەی لێدەكاتەوە، دواتر بە حەماسەوە قسە بۆ کوردستان24 دەکات، ئەو 3 رۆژ بەرلە ئێستا کۆچی دوایی کرد، خانەوادەکەی دەڵێن، ئاواتی گەورەی ئەو سەربەخۆیی کوردستان و بەشداریکردنی بووە لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی، کوردستان24 دەچێتە ماڵی مام فەقێ و چەند نھێنییەکی نەزانراوی ژیانی دەخاتەڕوو.