بایۆمه‌تری 95 هه‌زار دوو مووچه‌یی ئاشكرا ده‌كات
K24 - ھەولێر
فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه، تا ئێستا 95 هه‌زار دوو مووچه‌یی ئاشكرابووه.
هیوا ئه‌فه‌ندی سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری رایگه‌یاندووه، له كۆی 800 هه‌زار مووچه‌خۆر كه ناوی خۆیان له بایۆمه‌تریدا تۆماركردووه، ده‌ركه‌وتووه 95 هه‌زار كه‌سیان ناویان دووباره‌و دوو مووچه یان زیاتر لە دوو مووچە وه‌رده‌گرن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه تیمێكی تایبه‌ت لێكۆڵینه‌وه له ناوه دووباره‌كان ده‌كه‌ن و بڕیاری كۆتاییش له‌م باره‌یه‌وه ده‌درێت.
پێشبینی ده‌كرێت به ته‌واوبوونی پرۆسه‌ی بایۆمه‌تری ژماره‌ی مووچه خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بە رێژەیەكی زۆر كه‌مبێته‌وه.