"بلیمه‌ته‌كه‌ی سه‌رده‌م" فریای "منداڵانی ئه‌شكه‌وت" ده‌كه‌وێت
K24 - هه‌ولێر:
ئیلۆن مه‌سك، ملیاردێر و داهێنه‌ری سه‌رده‌م، بیرۆكه‌یه‌ك بۆ رزگاركردنی 12 منداڵه‌كه‌ی تایلاند و راهێنه‌ره‌كه‌یان ده‌خاته‌ڕوو، كه له‌ناو ئه‌شكه‌وت گیریان خواردووه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، تیمێكی كۆمپانیاكانی خۆی ره‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته كردووه.
ئیلۆن مه‌سك، تیمێكی ئه‌ندازیاریانی كۆمپانیاكانی خۆی، به‌ناوی "سپه‌یس ئێكس"ی تایبه‌تمه‌ند به بۆشایی ئاسمان و كۆمپانیای "بۆرینگ" كه تایبه‌ته به هه‌ڵكه‌ندنی تونێل، بۆ جێبه‌جێكردنی بیرۆكه‌كه‌ی و رزگاركردنی منداڵه‌كان، ناردووه‌ته تایلاند.
به گوێره‌ی راپۆرته میدیاییه‌كان، بیرۆكه‌كه‌ی مه‌سك، خۆی له ره‌وانه‌كردنی بۆڕییه‌كی پلاستیكی, ده‌بینێته‌وه كه ده‌توانرێت به هۆی گه‌رمییه‌وه له‌گه‌ڵ پێچاوپێچی ده‌روازه‌ی ئه‌شكه‌وته‌كه بگونجێنرێت و ره‌وانه‌ی ناو ئه‌شكه‌وته‌كه بكرێت, بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه گیرخواردووه‌كان رزگار بكات.
بیرۆكه‌كه‌ی مه‌سك، بریتییه له درووستكردنی تونێلێك له ژێر ئاوی ناو ده‌روازه‌ی ئه‌شكه‌وته‌كه بۆ ناوه‌وه، كه تیره‌ی بۆڕییه‌كه مه‌ترێكه و پڕ له ئۆكسجین ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كان بتوانن لێیه‌وه بێنه ده‌ره‌وه.
12 منداڵی تایله‌ندی، كه یاریزانی تۆپی پێن له‌گه‌ڵ راهێنه‌ره‌كه‌یان، له 23ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی رابردووه‌وه له یه‌كێك له ئه‌شكه‌وته‌كانی ئه‌و وڵاته گیریان خواردووه و تا ئێستاش به‌هۆی گیرانی ده‌روازه‌ی ئه‌شكه‌وته‌كه به ئاو، ناتوانن بێنه ده‌ره‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی تایلاند، دووچاری گرفت بوونه له چۆنیه‌تی رزگاركردنی ئه‌و منداڵانه، هاوكات مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه مانگێكی دیكه رزگاربكرێن، ئه‌وه‌ش به هۆی كۆتاییهاتنی وه‌زری باران بارین و نیشتنه‌وه‌ی ئاستی ئاوه‌كه، تاوه‌كو ده‌روازه ئه‌شكه‌وته‌كه ده‌بێته‌وه.
پێشتریش ئه‌ندامێكی تیمی فریاگوزاری، كاتێك هه‌وڵی گه‌یاندنی بۆڕی ئۆكسجینی داوه بۆ ناو ئه‌شكه‌وته‌كه، گیانی له‌ده‌ستداوه، به‌هۆی زۆری مه‌ودای نێوان ئاوی به‌رده‌م ئه‌شكه‌وته‌كه.
ئه‌گه‌رچی ئه‌ندامانی تیمی فریاگوزاری به زه‌حمه‌ت ده‌گه‌نه لایان، به‌ڵام تا ئێستا توانراوه خۆراك و كه‌لوپه‌ل و پێداویستی بگه‌یه‌ننه منداڵه‌كان.
به گوێره‌ی راپرسییه‌ك، كه له ساڵی 2017 له ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامدراوه، ئیلۆن مه‌سك، خاوه‌ن داهێنه‌رترین مێشكه له‌و سه‌رده‌مه.
ا. م