چوار تووشبووی کۆرۆنا لە گەرمیان گیانیان لەدەستدا
K24- گەرمیان:
وریا محەمەد، بەڕێوبەری تەندروستی گەرمیان بڵاویکردەوە، چوار تووشبووی کۆرۆنا لە گەرمیان گیانیان لەدەستدا کە سێ ژن و پیاوێکن.
ھەروەھا دوێنێ شەممە، 67 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە گەرمیان تۆمار کرا و چوار کەسیش گیانیان لەدەستدا.
تاكو ئێستا، نۆ هەزار و 201 کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 316 کەسیش گیانیان لەدەستداوە، سێ هەزار و 294 کەسیش چاکبوونەتەوە.