گەڕانەوەی پەرلەمانتارانی كورد بۆ بەغدا بۆچوونی جیاوازی لێدەكەوێتەوە

پەرلەمانتارێك: بەبێ رێككەوتن لە بەغدا كاریگەریمان نابێت
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی

پرسی گەڕانەوەی پەرلەمانتارانی کوردی بەشێك لە فراکسیۆنەکان رای جیاوازی لێدەکەوێتەوە، پەرلەمانتارێکی گۆڕان دەڵێت، لە ناو کۆبوونەوەکان بەرگری لە مافەکانی گەلی کورد دەکەن و ئامادەشن بایکۆتی پرۆسەی سیاسی لە عێراق بکەن، ھاوکات بەشێك لە پەرلەمانتارانی دیکە ھەر گەڕانەوەیەك بۆ دانیشتنەکان بەبێ رێکەوتنی سیاسی نێوان ھەرێم بەغدا لەسەر پرسی بودجە بەشکست دادەنێن.