حكومەت مووچە و داھات و خەرجییەكان تاوتوێ دەكات

گفتوگۆ لەبارەی دابینكردنی دەكرێت

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و داھات و جەرجی شەش مانگی یەكەمی 2018 و مووچەی فەرمانبەران تاوتوێ دەكات.

بە پێی زانیارییەكانی كوردستان24، لە كۆبوونەوەكەدا داھات و خەرجی شەش مانگی یەكەمی 2018 تاوتوێ دەكرێن، ھەروەھا مووچەی فەرمانبەران و چۆنیەتی دابینكردنیان تاوتوێ دەكرێن.

ھەروەھا تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە كەرتی پەروەردە و كشتووكاڵ و كێشەكانی بەردەمیان دەبن.

ئەمە لەكاتێكدایە بەھۆی گەمارۆكانی سەر ھەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی عێراقەوە، بارودۆخی ھەرێمی كوردستان لە رووی ئابووی و داراییەوە بەرەوخراپتر چووەو زیاتر لە مانگێكە مووچەی فەرمانبەران دابەش نەكراوە، ئەمەش كاریگەری زۆری كردووەتە سەر ژیانی خەڵك و بازاڕی ھەرێمی كوردستان.