مامۆستایه‌كی زانكۆیه‌كی سویدی قوتابییه‌كی ئێزدی له ژێر ده‌ستی داعش رزگار ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
مامۆستایه‌كی زانكۆی لوندی سویدی، هاوشێوه‌ی فیلمه ئه‌كشنه‌كان، قوتابییه ئێزدییه‌كه‌ی له ژێر ده‌ستی رێكخراوی داعش رزگار ده‌كات، كه خۆی و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی له‌لایه‌ن داعشه‌وه له ساڵی 2014، له یه‌كێك له شارۆچكه‌كان گه‌مارۆ درابوون.
به گوێره‌ی تۆڕی فۆكس نیوز، مامۆستایه‌كه ناوی چارۆلۆت تێرنه‌ره و مامۆستای زانكۆی لوندی سویدییه، یه‌كێك له قوتابییه‌كانی له قۆناغی دكتۆرا، ئێزدییه، له ساڵی 2014 بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام رێكخراوی داعش گه‌مارۆی شارۆچكه‌كه‌ی ده‌ده‌ن و رێگه‌ی ده‌ربازبوونی نامێنێت.
وه‌ك ئه‌و وێبسایته ئه‌مه‌ریكییه باسی ده‌كات، قوتابییه‌كه نامه‌یه‌ك بۆ مامۆستاكه‌ی ده‌نێرێت، كه ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه سوید و رێكخراوی داعش گه‌مارۆی شارۆچكه‌كه‌یان داوه، دواتریش مامۆستاكه په‌یوه‌ندی به سه‌رۆكی تیمی ئه‌منی زانكۆكه‌یان ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی قوتابییه‌كه‌یان رزگار بكه‌ن، تا له ماوه‌ی كه‌متر له 10 رۆژ په‌یوه‌ندی به زانكۆكه‌یه‌وه بكات، ئه‌گه‌رنا ده‌رفه‌تی ته‌واوكردنی خوێندنی دكتۆرا له ده‌ستده‌دات.
به گوێره‌ی وێبسایتی لۆكاڵ "'thelocal"، پیر گۆستافسن، سه‌رۆكی تیمی ئه‌منی زانكۆكه، به پیر داوای مامۆستاكه ده‌چێت و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا، تیمێك له كۆمپانیایه‌كی ئه‌منی ئاماده ده‌كات، بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كه‌یان.
چارلۆت بۆ وێبسایتی زانكۆكه‌كه‌ی ده‌ڵێت: "وه‌ك ئه‌وه‌ی پێر گۆستافسن، پێشتر ئاماده‌بووبێت بۆ ئه‌و جۆره ئه‌ركانه و پێی گوتم، رێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ تیمی تایبه‌تی ئه‌منی و گواستنه‌وه هه‌یه له سه‌رتاسه‌ری جیهان".
گۆستافسن تیمه‌كه ئاماده ده‌كات و ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستانییان ده‌كات، له‌وێوه به دوو ئۆتۆمبێلی جۆری لاندكروزه‌ر، هه‌ر ئۆتۆمبێلێك چوار چه‌كداری تێدایه، ده‌گه‌نه ناوچه‌ی شه‌ڕ و یه‌ك ئامانجییان هه‌یه، ئه‌ویش رزگاركردنی فیراس و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یه‌تی.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و تیمه فیراس و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه له حه‌شارگه‌یه‌ك ده‌دۆزنه‌وه، رزگاری ده‌كه‌ن و ده‌یهێننه‌وه هه‌ولێر، له‌وێوه‌ش له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌وه ده‌یگه‌یه‌ننه‌وه وڵاتی سوید و په‌یوه‌ندی به زانكۆكه‌یه‌وه ده‌كات.
به گوێره‌ی وێبسایتی فۆكس نیوز، ئێستا فیراس خوێندنی دكتۆرای ته‌واوكردووه و له یه‌كێك له كۆمپانیاكانی ده‌رمان له شاری مالمۆی سویدی كار ده‌كات.
سه‌رچاوه: فۆكس نیوز