وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ده‌نگۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی "ئیبۆلا" ره‌تده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌نگۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی "ئیبۆلا" ره‌تده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و حاڵه‌ته‌ی هه‌بوو ئیبۆلا نه‌بووه.
دكتؤر خاڵس قادر، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی، تایبه‌ت به وێبسایتی كوردستان 24 رایگه‌یاند، ئه‌و حاڵه‌ته‌ی گوایه نه‌خۆشی ئیبۆلایه، ئه‌و نه‌خۆشییه نه‌بووه، به‌ڵكو كریمیان كۆنگۆیه.
له باره‌ی تووشبوونی چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ش به نه‌خۆشییه‌كه رایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش پشكنینیان بۆ كراوه و به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و نه‌خۆشییه نه‌بووه كه له حاڵه‌تی یه‌كه‌م تووش بووه و له ئێستا و رابردووش هیچ حاڵه‌تێكی ئیبۆلا تۆمار نه‌كراوه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی روونیشی كرده‌وه، نه‌خۆشییه‌كه له رێگه‌ی "گه‌نه"وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه، كه له‌سه‌ر ئاژه‌ڵ ده‌ژی، پێشتر ژنێك تووشی نه‌خۆشییه‌كه بووه و ئاژه‌ڵداربوونه.
ئاشكراشی كرد ئه‌و ژنه به هۆی حاڵه‌ته‌كه‌یه‌وه چه‌ند رۆژێك پێش ئێسا گیانی له‌ده‌ستداوه و تیمه‌كانی ته‌ندرووستی چوونه‌ته ماڵه‌كه و ده‌رمان رژێنییان كردووه.
دكتۆر خاڵس قادر، دڵنیایی ده‌داته هاووڵاتییان و رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ مه‌ترسییه‌كی نه‌خۆشییه‌كه نه‌ماوه و جگه له حاڵه‌تی یه‌كه‌م، كه‌سی دیكه تووشی نه‌خۆشییه‌كه نه‌بووه، نه‌خۆشییه‌كه‌ش بۆ هیچ كه‌سێكی دیكه نه‌گوازراوه‌ته.
راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی:
ڕاگه‌یاندراوێك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر
"بۆ/ ڕای گشتی و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن
بابه‌ت/ ڕوونكردنه‌وه
دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی هه‌بوونی نه‌خۆشی (ئیبۆلا) له چه‌ند په‌یج و ئه‌كاونتێك، به‌رێوه‌به‌را‌یه‌تی كاروباری پاراستنی تەندروستی هه‌ولێر و تیمه پسپۆڕییه‌كان ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه لێكۆڵینه‌وه و پشكنین ده‌كه‌ن ده‌ره‌نجام هیچ حاله‌تێكی نه‌خۆشی ئیبۆلا ده‌رنه‌چووه، بۆ دڵنیابوون و پشتڕاست كردنه‌وه، نمونه‌كانی خوێن ڕه‌وانه‌ی تاقیگه‌ی ناوه‌ندی به‌غدا كرا، دوای دووباره پشكنینه‌وه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقی فیدراڵ ئەمڕۆ دڵنیاكراینەوە كه هیچ حاله‌تێكی ئه‌م نه‌خۆشییه نییه و پشكنینەكان نێگەتیفە، بۆیه هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست ئاگاداردەكەینەوە كه ته‌نها پروپاگه‌نده‌ی بێ بنه‌مایه و دروستكردنی دڵه‌ڕاوكێییه و ئەم ده‌نگۆیه ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، ئیدانه‌ی هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك ده‌كه‌ین كه به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رچاوه‌ی زانستی و تاقیگه‌یی هه‌ڵبستێت به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م پروپاگه‌ندانه له كۆتایدا هیوای ته‌ندروستیه‌كی باش بۆ هاوڵاتیان ده‌خوازین...
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر
16ی ئایاری 2018"