ئێران: ئيسرائيل له ناو ده‌می ئه‌ژدیها ده‌ژی
K24 - هه‌ولێر:
حوسێن سه‌لامی، جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسداران رایگه‌یاند، په‌نجه‌ی جه‌نگاوه‌رانییان له‌سه‌ر په‌لاپيتكه‌ی چه‌كه‌كانیانه و مووشه‌كه‌كانیشیان رووه‌و ئیسرائیل ئاماده‌یه، ئه‌گه‌ر ئیسرائیل بیه‌وێت شه‌ڕ هه‌ڵبگیرسێنێت، به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی وێبسایتی رووسیه‌لیه‌وم، ئه‌و به‌رپرسه‌ی سوپای پاسداران، هه‌ڕه‌شه‌ی زیاتر له ئیسرائیل ده‌كات و ده‌ڵێت: "مانه‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌بێته بچووكترین ئامانجمان له‌هه‌ر جه‌نگێك كه له‌گه‌ڵیان هه‌ڵده‌گیرسێت"، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بنكه سه‌ربازییه ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیل له ناو سێره‌ی چه‌كه‌كانيانه و ده‌توانن به زووترین كات وێرانییان بكه‌ن.
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی سوپای پاسداران راشیگه‌یاند، ئیسرائیل له ناو ده‌می ئه‌ژدیها ده‌ژی و له حاڵه‌تی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ هیچ په‌ناگه‌یه‌ك نییه رووی تێبكه‌ن جگه له ده‌ریا.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "خاكی داگیركراوی فه‌له‌ستین، ده‌بێته یه‌كه‌م مه‌یدانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئسیسرائیل له هه‌ردوو به‌ره‌ی باكوور و رۆژئاوا".
سه‌لامی جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، ئێران له توانایدا هه‌یه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی دوژمنانی بكاته ئامانج له‌هه‌ر شوێنێكی جیهان بێت.
ا. م