نێچیرڤان بارزانی و مەكگۆرك پرسی ریفراندۆم تاوتوێ دەكەن

سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا كۆبوونەوە

K24 - ھەولێر

سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، پرسی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستانیان تاوتوێكرد.

فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئه‌مڕۆ له ‌هه‌ولێر نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ برێت مه‌كگۆرك، نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش و شاندێكی باڵای ئه‌مریكا كۆبووه‌وە و ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش تاوتوێكردنی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان بوو.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌شدا دۆگلاس سلێمان، باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عێراق ئاماده‌ بوو.

ئه‌م سه‌ردانه‌ی مه‌كگۆرك بۆ هه‌ولێر له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ته‌نیا كه‌متر له‌ دوو هه‌فته‌ ماوه‌ بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان.