هه‌رێمی كوردستان شوێنگره‌وه‌ی ته‌ماته‌ی ئێرانی دۆزییه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
بازاڕی سه‌وزه و میوه‌ی هه‌رێمی كوردسنتان به‌ره‌و هاوسه‌نگی ده‌ڕواته‌وه، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی بازرگانانی هه‌رێمی كوردستان سه‌رچاوه‌ی نوێیان بۆ هاورده‌كردنی ته‌ماته له سووریا و توركیا دۆزییه‌وه، هاوكات داكه‌وتنی به‌های لیره و لادانی باجه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نرخی میوه‌ی هاورده به‌تایبه‌تی مزره‌مه‌نی داكشاند.
له ده‌ستپێكی وه‌رزی پاییزداین و چه‌ند میوه‌یه‌كی تایبه‌تی ئه‌م وه‌رزه هاتووه‌ته بازاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه زیاتر له توركیا و ئێران و سووریاوه هاورده‌كراون، هه‌رزانترینشیان لانگی و پرته‌قاڵ و لیمۆیه و گرانترینیان هه‌نار و سێوه.
شه‌پۆلی گرانبوونی، نرخی میوه و سه‌وزه‌كان خه‌ریكه كۆتایی پێدێت، بازاڕی سه‌وزه و میوه به‌ره‌و هاوسه‌نگی ده‌ڕواته‌وه، به‌تایبه‌تی له بازاری مزه‌ره‌مه‌نی و ته‌ماته و خه‌یار.
ته‌ماته كه ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك گرفتی سه‌ره‌كی بازاربوو به‌هۆی رێگری ئێران له هه‌نارده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مه، بازرگانانی هه‌رێمی كوردستان جێگره‌وه‌یان دۆزییه‌وه و بازاڕه‌كانیان پڕكرد له ته‌ماته‌ی سووری و توركی، به‌وه‌ش نرخی كیلۆیه‌ك ته‌ماته له 2000 دیناره‌وه داكه‌وت بۆ 500 تا 800 دینار.
له بازاڕی میوه‌ش، دیسان هه‌نارده‌كانی توركیا رێگربوون له گرانتربوونی نرخه‌كان، به‌تایبه‌تی مزره‌مه‌نییه‌كان، به جۆرێك ئێستا هه‌رزانترین میوه‌ی بازاڕی ناوخۆیی بریتیه له لاله‌نگی توركی، هۆكاری هه‌رزانییه‌كه‌شی په‌یوه‌ندی به داكه‌وتنی به‌های لیره و زۆری به‌رهه‌م و نه‌بوونی باجه له‌سه‌ری له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
لاوازی به‌رهه‌می ناوخۆیی و نه‌بوونی شێوازی مۆدێرنی به‌بازاڕخستنی به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كان، ناجێگیری له بازاڕ دروستكردووه، به‌جۆریك ناوه‌ناوه نرخی هه‌ندێك به‌رهه‌م به‌شێوه‌یه‌كی نائاسایی به‌رز ده‌بێته‌وه، بۆیه بازرگانان ده‌بێت هه‌میشه به‌دوای جیگره‌وه‌ی نوێ‌دا بگه‌رێن، ره‌نگه ئه‌وه‌ی له بازاڕی ته‌ماته‌ش روویدا له‌مدواییانه، باشترین به‌ڵگه بێت.