دواى گرژييه‌كانيان له‌گه‌ڵ سوننه حه‌شد له ناوچه‌يه‌كى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دين كشانه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئه‌منى عێراق، رايگه‌ياند، ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى له ناحيه‌ى چينى سه‌ر به قه‌زاى بێجى له سنوورى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دين پاشه‌كشێيان كردووه.
ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌منييه بێ ئه‌وه‌ى ناوى خۆى ئاشكرا بكات، راشيگه‌ياندووه، هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق بۆشايى كشانه‌وه‌ى ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى له ناوچه‌كه پڕ ده‌كه‌نه‌وه.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌و كشانه‌وه‌يه له‌سه‌ر بنه‌ماى رێككه‌وتنى نێوان لايه‌نه حكومييه‌كان و فه‌رمانده‌كانى حه‌شدى شه‌عبى بووه.
به گوێره‌ى زانيارييه ميدياييه‌كان، حه‌شدى شه‌عبى له ناوچه‌كه پاشه‌كشه‌ى كردووه و روويكردووه‌ته ناوچه‌كانى خۆرئاواى قه‌زاى بێجى.
ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دين، پێش چه‌ند رۆژێك داواى له سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى كردبوو، ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى له سنوورى پارێزگاكه بكێشێته‌وه.
ئه‌و داوايه دواى ئه‌وه هات، كه ميليشياكانى عه‌سائيبى سه‌ر به حه‌شد له‌گه‌ڵ هۆزه‌كانى نيشته‌جێى ناحيه‌ى به‌له‌دى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دين گرژى و پێكدادان له نێوانيان درووست بوو.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر