توالێت شارێك ده‌كاته‌‌‌ گرینگترین شوێنی گه‌شتیاریی

خه‌ڵاتێكی نێوده‌وڵه‌تییان به‌هۆی توالێته‌كان بردووه‌ته‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

کۆمەڵێک توالێت لە شارێکی بچووکی ئوستراڵیا بووەتە گرینگترین شوێنی گەشتیاریی ئەم شارۆچکەیە. توالێتەکان بە دیواری رازاوە دەورەدراون و بوونەتە هۆی ئەوەی شارەکە ببێتە خاوەنی خەڵاتێکی نێودەوڵەتی لە بواری گەشتوگوزاردا.

لە شاری کامینز کە ژمارەی دانیشتووانەکەی کەمتر لە ١٠٠٠ کەس دەبێت، ریزە توالێتیک ناوبانگێکی جیهانیان بۆ خەڵکی شارەکە بردووەتەوە. لەم شارە بچووکە کە دەکەوێتە نیمچە دوورگەیەکی ویلایەتی ئوستراڵیای باشوور، توالێتەکان بووەنەتە گرینگترین شوێنی گەشتیاری و خەڵاتی نێودەوڵەتیی گەشتیاریی تواڵیتیان بردووەتەوە.

تواڵێتەکان کە لە نزیک هێلی شەمەندەفەری ئەم شارە هەڵکەوتوون، ساڵی رابردوو درووست کراون. لەوکاتەوەش تا ئێستا دیکور و کارە هونەریەکانی ناویان سەرنجی بە سەدان گەشتیاریان راکێشاوە و بوونە هۆی ئەوەی لە کێبڕکێی بردنەوەی خەڵات گەشتیاری نێودەوڵەتی بەسەر کۆمەڵێک کاندید لە ئەوروپا و ئەمریکای باکوور و ئاسیادا زاڵ بن.

لویز سێکر، ده‌ڵێت: "توالێتەکان بۆ کامینز یەکجار بەسوود بوونە و بوونەتە هۆی بوژاندنەوەی بازرگانی. خەڵک لە سەرانسەری ئوستراڵیا و لە وڵاتانی بیانی دێنە ئێرە و ئەمەش بەدڵنییاوە بە قازانجی ئێمەیە. شانازی بە توالێتەکانەوە دەکەین."

هەر گەشتیارێک کە بۆ بینینی ئەم توالێتانە لا دەدات، زیاتر لە پێننیەک لەم شارەدا خەرج دەکات. بەڵام لەم شارەدا جگە لە توالێتەکان زۆر ناوچەی گەشتیاریی دیکە هەن و خەڵکی کامینز هیوادارن توالێتەکان ببنە دەروازەیەک بۆئەوەی گەشتیاری زیاتر  روو لە سەیرانگەکانی کەناردەریا و ژینگە سەرنجڕاکێشەکانی دەرەوەبەری شارەکەیان بکەن.

ئاماده‌كردنی: له‌یلا حه‌مید