هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری ناوەکەی گۆڕی
K24- ههولێر:
بەزۆرینەی دەنگی هاودیدان، ناوی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری بۆ هاوپەیمانی نیشتیمانی گۆڕا.
لە دوای بوونی بەرهەم ساڵح بە سەرۆککۆماری عێراق لەسەر پشکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ئەو هاوپەیمانییە داهاتووی بە نادیاری مایەوە و پرسی هەڵوەشاندنەوەی خرایە بەردەم.
لە ئیستادا بەزۆرینەی دەنگ، بڕیاردرا ئەو هاوپەیمانییە لە کارەکانی بەردەوام بێت و ناوەکەی بگۆڕێت.