باری كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەپێی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكانی باشووری كوردستان نیمچە ھەور دەبێ و لە ھەندێك كاتدا دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵە ھەور.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی سێشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت دواتر دەگۆڕێ بۆ نیمچە ھەور.