وەزیری پێشمەرگە: بەغدا بڕیاری داوە شایستە داراییەکانی پێشمەرگە بنێرێت

شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ وەزیری به‌رگریی عێراق کۆبوونەوە

K24 – هه‌ولێر:

شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە بە سەرۆكایەتیی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە، لەگەڵ نەجاح شەمەری، وەزیری بەرگریی عێراق کۆبووەوە و لە دوای کۆبوونەوەکە، وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند، بەغدا شایستە داراییەکانی پێشمەرگە دەنێرێت.

شۆڕش ئیسماعیل لە کۆنفڕاسێکی رۆژنامەوانیدا و لە دوای کۆبوونەوەکە رایگەیاند، وەزیری بەرگریی عێراق بڕیاری داوە شایستە داراییەکانی پێشمەرگە بۆ ساڵەکانی 2019 و  2020 و ساڵەکانی دواتریش رەوانە بکات.

شۆڕش ئیسماعیل گوتیشی: لەگەڵ بەغدا بۆ چالاککردنەوەی لیژنە هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری لە بارەی ناوچە کوردستانییەکان بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنیی، رێککەوتوون و بڕیاریشە لە ئایندەیەکی نزیکدا شاندێکی وەزارەتی بەرگری سەردانی هەولێر بکات.

لە دواى کۆبوونەوەی سەرۆكى حكوومه ت، مه سرور بارزانى، لەگەڵ  وەزيرى به رگریى عێراق له ميونشن، وەزيرى بەرگریى عێراق بەڵێني دا شایستە داراییەکانی هێزەکانی پێشمەرگە خەرج بکرێت.

H.j