"مامۆستا شاسوار پاره‌كانی ئه‌حمه‌د له كوێیه؟"
K24 هه‌ولێر:
ئه‌حمه‌د به‌شیر كه پێشكه‌شكاری پرۆگرامی شۆی كۆمیدییه به‌ناوی "به‌شیر شۆ ئێكس" له به‌شێكی ئه‌ڵقه‌ی چواره‌می وه‌رزی نوێی پرۆگرامه‌كه‌ی له كه‌ناڵی دی ده‌بلیوی ئه‌ڵمانی كه به زمانی عه‌ره‌بییه هاواری لێهه‌ستاوه‌و به چه‌ندین شێواز داوای پاره‌كانی له شاسوار عه‌بدولواحید خاوه‌نی كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی و سه‌رۆكی لیستی نه‌وه‌ی نوێ ده‌كات.
ئه‌حمه‌د به‌شیر كه ماوه‌یه‌ك پرۆگرامه‌كه‌ی له كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی عه‌ره‌بی په‌خشكراوه ده‌ڵێت: "شاسوار ساڵێكه قه‌رزاری منه و پاره‌كه‌ی نه‌داومه‌ته‌وه‌و به گاڵته‌جاڕییه‌وه ده‌ڵێت: "كه به پاره‌ی من بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ خۆت ده‌كه‌یت، ئه‌گه‌ر ده‌ربچیت ده‌بێت من بچمه په‌رله‌مان یان تۆ؟".
له به‌شێكی دیكه‌ی پرۆگرامه‌كه‌دا ده‌ڵێت: "شاسوار خاوه‌نی كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تییه، مامۆستا بۆ وه‌ڵامم ناده‌یته‌وه، كوا پاره‌كانم له كوێیه؟".
به‌شیر هاوار ده‌كات و ده‌ڵێت: "داوای پاره‌ی ئه‌و به‌رنامانه‌ت لێده‌كه‌م كه رۆیی، داوای مافی خۆم ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر نییته وه‌ره پێمبڵێ".
به‌شیر كه له‌گه‌ڵ ستافێك كارده‌كات و بۆ كه‌ناڵی ئێن ئاڕتیش كاریان كردووه، چه‌ند كه‌سێكی وه‌ك تانه‌دان له بێ به‌ڵێنییه‌كه‌ی شاسوار وێنه گرتووه‌و له بڕگه‌یه‌كی به‌رنامه‌كه‌دا نیشانی داوون، ته‌نانه‌ت یه‌كێكیان ده‌ڵێت: "ده‌مه‌وێت خۆم بكوژم، برسیمه و پاره‌م نییه، شاسوار پاره‌كه‌م بده‌ره‌وه".
هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د به‌شێر هاوار ده‌كات و وێنه‌یه‌كی په‌یجه‌كه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید له‌سه‌ر شاشه نیشان ده‌دات و ده‌ڵیت: "كوڕینه ئه‌وه په‌یجه‌كه‌یه‌تی و لێی بپرسن كوا پاره‌كه‌م؟ ماوه‌ی ساڵیكه داوات لێده‌كه‌م و وه‌ڵام ناده‌یته‌وه".
جگه له‌وه‌یش چه‌ند بڕگه‌یه‌كی ناو ئه‌و دۆكیۆمێنتارییه‌ی كه له‌سه‌ر ژیانی شاسوار عه‌بدولواحید له میدیاكانی خۆیه‌وه نیشاندرا بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و قسه‌یان له‌سه‌ر ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن شاسوار كه‌سێكی سه‌ركێشه، با بزانین به پاره‌ی خۆیه‌وه ده‌یكات یان به پاره‌ی منه‌وه؟، چونكه من نامه‌وێت سه‌ركێشی به پاره‌كه‌مه‌وه بكه‌م و داوات لێده‌كه‌م پاره‌كه‌م بده‌ره‌وه".
له‌و شوێنه‌ی كه‌سیك ده‌ڵێت شاسوار له رۆژئاواییه‌كانه‌وه فێر بووه ئه‌حمه‌د به‌شیریش ده‌ڵێت: "ده‌زانم له رۆژئاواییه‌كانه‌وه فێر بوویت به پاره‌ی من بێت و بچیت و هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن به پاره‌ی من بكه‌یت، ده‌شزانم كه‌سێكی كۆمه‌ڵایه‌تیت و به پاره‌ی من خواردن و قاوه بۆ هاوڕێكانت ده‌كڕیت و منیش به‌هۆی ئه‌وه‌ی پاره‌م پێنییه هاوڕێكانم به‌جێیانهێشتووم".
ئه‌حمه‌د به‌شیر به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر گاڵته‌كردن به بێ به‌ڵێنی شاسوار عه‌بدولواحید و له‌وكاته‌ی سروه عه‌بدولواحیدی خوشكیی شاسوار نیشان ده‌درێت كه باسی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی براكه‌ی ده‌كات، ئه‌حمه‌د به‌شیر ده‌ڵێت: "ئه‌وه زۆر راسته چونكه هه‌ر كاتێك ده‌ست ده‌كه‌م به باخه‌ڵه به‌تاڵه‌كانمدا یه‌كسه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی شاسوارم بیرده‌كه‌وێته‌وه".
ئه‌حمه‌د هاوار ده‌كات و ده‌ڵێت: "به‌ڵێنی چی ده‌ده‌یت، تۆ گرێبه‌ستت له‌گه‌ڵ من كرد و پاره‌كه‌ت نه‌دا، ئه‌ی هاوار كوا حكومه‌ت، كوا په‌رله‌مان، كوا پاره‌كه‌م".
جگه له ئه‌حمه‌د به‌شیر چه‌ندین جاری دیكه خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤی لاند دژی شاسوار عه‌بدولواحید هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و له میدیاكانه‌وه داوای مافی خۆیان كردووه‌و گوتوویانه: "چه‌ندین ساڵه شاسوار پاره‌كانمان ده‌خوات".