"گەلی كوردستان بە نوێكردنەوەی متمانە بۆ پارتی دەریخست كوردستانێكی بەهێزی دەوێ"

"سەركەوتنی پارتی بەڵگەی پابەندیی گەلەكەمانە بە رێبازی راستەقینەی كوردایەتی"

K24 - هه‌ولێر:

مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی لیسته‌كه‌یان له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و به‌ده‌ستهێنانی 45 كورسی په‌رله‌مان، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت: "سەركەوتنی مەزنی لیستی پارتیمان لەم هەڵبژاردنەدا، بەڵگەی هۆشیاری سیاسیی و پابەندیی جەماوەری گەلەكەمانە بە رێبازی راستەقینەی كوردایەتی و نیشتمانپەروەری، پاداشتێكی میللی فروانە بۆ هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانی پارتی، بۆ داكۆكی سەرسەختانەی پارتی لە دەسكەوت و مافە رەواكانی خەڵكی كوردستان".

هه‌روه‌ها له‌ په‌یامه‌كه‌دا هاتووه‌: "وەفادارییە بۆ پێشمەرگە قارەمانەكان و بۆ ئەو پارتە خۆڕاگرەی لە رۆژە سەختەكانی قەیران و ناڕەحەتیدا شانی دایە بەرمەسئولیەت و قەوارەی سیاسیی كوردستانی لە جۆرەها هەڕەشە و پیلان پاراست و لە ئاست فشار و پڕكێشییەكاندا خۆی نەچەماند".

مه‌كته‌بی سیاسی پارتی پێیوایه‌، گەلی كوردستان بە نوێكردنەوەی متمانە بۆ پارتی، دەریخست كە كوردستانێكی بەهێزی دەوێت، ئارامی و ئاساییش و سەقامگیریی سیاسی دەوێت، ئاوەدانی و پێشكەوتن و خۆشگوزەرانی دەوێت، ئەو ئامانجانەش بە پارتییەكی بەهێز و پێشڕەو دێنەدی".

مه‌كته‌بی سیاسی پارتی بە بۆنەی سەركەوتنی گەلی كوردستان لە پرۆسەی هەڵبژاردندا كە پێگەی سیاسیی هەرێم و قەوارە سیاسییەكەمان بەهێزتر و ئەزموونە دیموكراتییەكەمان بەرەو پێشتر دەبات، بە ناوی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە سوپاسی بێ پایان ئاڕاستەی تێكڕای بەشداران و دەنگدەرانی ئەو پرۆسە پیرۆزە دەكەین و هیوادارین ئەنجامەكانی بەخێر و قازانجی كۆی خەڵكی كوردستان بشكێتەوە".

ده‌قی په‌یامی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان 

 

جەماوەری دڵسۆزی پارتیمان..

بە بۆنەی سەركەوتنی گەلی كوردستان لە پرۆسەی هەڵبژاردندا كە پێگەی سیاسیی هەرێم و قەوارە سیاسییەكەمان بەهێزتر و ئەزمونە دیموكراتییەكەمان بەرەو پێشتر دەبات، بە ناوی پارتی دیموكراتیكوردستانەوە سوپاسی بێ پایان ئاڕاستەی تێكڕای بەشداران و دەنگدەرانی ئەو پرۆسە پیرۆزە دەكەین و هیوادارین ئەنجامەكانی بەخێر و قازانجی كۆی خەڵكی كوردستان بشكێتەوە.

سەركەوتنی مەزنی لیستی پارتیمان لەم هەڵبژاردنەدا، بەڵگەی هۆشیاری سیاسیی و پابەندیی جەماوەری گەلەكەمانە بە رێبازی راستەقینەی كوردایەتی و نیشتمانپەروەری، پاداشتێكی میللی فروانە بۆ هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانی پارتی، بۆ داكۆكی سەرسەختانەی پارتی لە دەسكەوت و مافە رەواكانی خەڵكی كوردستان. وەفادارییە بۆ پێشمەرگە قارەمانەكان و بۆ ئەو پارتە خۆڕاگرەی لە رۆژە سەختەكانی قەیران و ناڕەحەتیدا شانی دایە بەرمەسئولیەت و قەوارەی سیاسیی كوردستانی لە جۆرەها هەڕەشە و پیلان پاراست و لە ئاست فشار و پڕكێشییەكاندا خۆی نەچەماند.

گەلی كوردستان بە نوێكردنەوەی متمانە بۆ پارتی، دەریخست كە كوردستانێكی بەهێزی دەوێت، ئارامی و ئاساییش و سەقامگیریی سیاسی دەوێت، ئاوەدانی و پێشكەوتن و خۆشگوزەرانی دەوێت، ئەو ئامانجانەش بە پارتییەكی بەهێز و پێشڕەو دێنەدی

ئێمە لە كاتێكدا سڵاو و دەستخۆشی بۆ یەك بە یەكی كادیر و ئەندامانی پارتیمان و جەمارە دڵسۆز و كۆڵنەدەرەكەی و كۆی خەڵكی كوردستان دەنێرین، هەموو لایەك دڵنیا دەكەینەوە كە لە ئاستی دەنگ و متمانەی گەل دەبین و خواست و ئیرادەی ئەوان لە پێكهێنانی حكومەتێكی تۆكمە و مونسەجیم و بەهێز و یاساپەروەر و خزمەتگوزاردا بەرجەستە دەكەین.

 

هەموو هەوڵ و تواناكانمان بۆ ئەجردانەوەی ئەم گەلە خۆڕاگر و قوربانیدەرە تەرخان دەكەین.

هەر لەم بۆنەیەدا، سەرەرای سەرنج و تێبینیمان لەسەر بەرێوە چوونی پرۆسەکە لەھەندێ ناوچە، جارێکی دیكە پەیامی یەكڕیزی و یەكدەنگیی دوپاتدەكەینەوە و بە هیواین هەموو لایەكمان دەست بدەینە دەستی یەكدی و بەرژەوەندی و سوودی گەلەكەمان لەسەروو هەر ئیعتبارێكی دیكەوە دابنێین و خزمەتی خەڵك و هەرێمەكەمان بكەینە ئەولەویەت.

جارێكی دیكە پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاڕاستەی گەلی كوردستان و جەماوەری پارتیمان و لە پێش هەموانیشەوە ئاڕاستەی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان دەكەین.

پیرۆزبایی تایبەتمان ئاراستەی سەرۆك بارزانی دەكەین كە لە شەڕ و ئاشتیدا دلێرانە رابەرایەتی كاروانی خەباتی پارتیمان دەكات و هەموومان لە وورەی بەرزی ئەو هێزی خۆڕاگری و وانەی كۆڵنەدان فێر دەبین.

 

هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی باوكی كورد و دامەزرێنەری پارتیمان مستەفا بارزانی نەمر و كاكە ئیدریسی هەردەم لە یاد

هەزاران سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدە نەمرەكانمان

بژی كورد .. بژی كوردستان

مەكتەبی سیاسی

 

پارتی دیموكراتی كوردستان

22/10/2018