به‌ڤیدیۆ.. په‌رله‌مانتارێكی به‌سره به پێشكه‌شكردنی ئاوی شاره‌كه‌ی سێ وه‌زیر "ئیحراج" ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
له دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌رانی عێراق، عوده‌ی عه‌واد، په‌رله‌مانتاری شاره‌ی به‌سره هه‌رسێ وه‌زیری ته‌ندرووستی، سه‌رچاوه ئاوییه‌كان و شاره‌وانی خسته دۆخێكی خه‌جاڵه‌تباره‌وه، كاتێك ئه‌و سێ وه‌زیره جه‌ختیان كرده‌وه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئاوی به‌سره‌یان كردووه و ئێستا ئاوێكی پاك پێشكه‌ش به خه‌ڵكی به‌سره ده‌كه‌ن، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ش سێ جام له ئاوی به‌سره كه له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنابووه هۆڵی په‌رله‌مان، پێشكه‌شیان ده‌كات و پێیان ده‌ڵێت، "كه‌وایه فه‌رموون بیخۆنه‌وه".
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا ئه‌و پرس و رایه‌ی نێوان سێ وه‌زیره‌كه و په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی به‌سره تۆماركراوه و نیشان ده‌درێت، كاتێك په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی شاری به‌سره 3 جامی ئاوی به‌ده‌سته‌وه‌یه و به‌لای هه‌رسێ وه‌زیره‌كه‌وه دێت و پێیان ده‌ڵێت: "ئه‌مه ئاوی پارێزگای به‌سره‌یه و پێشكه‌شی هه‌ریه‌ك له عه‌دیله حه‌موود، وه‌زیری ته‌ندرووستی، حه‌سه‌ن جه‌نابی، وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاو و ئان نافع ئه‌وسی، وه‌زیری شاره‌وانی عێراق ده‌كه‌م، هه‌مان ئه‌و ئاوه‌یه كه هاووڵاتیانی به‌سره لێی ده‌خۆنه‌وه".
عه‌واد له‌كاتی پێشكه‌شكردنی 3 جامه ئاوه‌كه دووپاتیده‌كاته‌وه، "كاتژمێر 8ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئه‌م ئاوه‌م له جامه‌كان كردووه، كه پێشكه‌ش به‌و 3 وه‌زیره ده‌كه‌م"، داواشی له وه‌زیره‌كان كرد، "ئاوه‌كه بخۆنه‌وه بۆئه‌وه‌ی له‌نزیكه‌وه هه‌ست به سرووشت و تامی ئاوی پارێزگای به‌سره بكه‌ن، ئه‌مه وه‌ڵامێكه بۆئێوه كه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه كێشه‌ی ئاوی به‌سره‌تان چاره‌سه‌ركردووه و ده‌ڵێن؛ ئێستا باشترین كوالیتی ئاومان بۆ خه‌ڵكی به‌سره دابین كردووه".
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه پرسی پیسبوونی ژینگه و ژه‌هراویبوونی ئاوی به‌سره كه به‌هۆیه‌وه زیاتر له 80 هه‌زار كه‌س ژه‌هراوی بوونه و رۆژانه سه‌دان كه‌س ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ده‌كرێن، بووه‌ته هه‌وێنی خۆپیشاندانه‌كانی خه‌ڵكی به‌سره و داوا له حكوومه‌ت ده‌كه‌ن، چاره‌سه‌رێكی ئه‌و قه‌یرانه‌یان بكات. هاووڵاتیان ده‌شڵێن، جگه له به‌ڵێندان هیچ هه‌نگاوێكی راسته‌قینه‌یان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه له‌حكوومه‌ت به‌دی نه‌كردووه.
H.B