نەتەوە یەکگرتووەکان: هێرشکردنە سەر بارەگای پارتی و سووتانی ئاڵای کوردستان زۆر نیگەرانی کردین

پەیامێکی بڵاوکردەوە

K24- هەولێر:

نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق- یۆنامی لە تویتێکدا نیگەرانی خۆی لە رووداوەکانی بەغدا و سووتانی ئاڵای کوردستان و هەڵکوتانە سەر بارەگای پارتی دەردەبرێت.

یۆنامی نووسیویەتی، ئێمە نیگەرانی زۆری خۆمان لەبارەی سووتانی ئاڵای کوردستان و هێرشکردنە سەر بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا دەردەبڕین.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کاری تووندووتیژی و تۆقاندن هەرگیز چارەسەر نییە بۆ هەر ناڕەزاییەک.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، عێراق پێویستی بە یەکگرتویی، سەقامگیریی و دانووستانە بۆ چارەسەرکردنی هەر کێشەیەک.