چى رووده‌دات كۆكاكۆلا بكه‌يته تانكى به‌نزينى ئۆتۆمبێله‌وه
K24 – هه‌ولێر:
شوفێرێك ئۆتۆمبێلێكى جۆرى بى ئێم ده‌بليوى مۆديل 2003 به هه‌زار دۆلار ده‌كڕێت و چه‌ند ده‌به‌يه‌ك كۆكاكۆلاى له باتى به‌نزين تێده‌كات.
گرته‌ى رووداوه‌كه له چه‌ناڵى (TechRax) بڵاوكراوه‌ته‌وه و ده‌ركه‌وێت، ئه‌و شوفێره بۆ ماوه‌يه‌ك كار به ئۆتۆمبێله‌كه‌ى ده‌كات و دوورده‌كه‌وێته‌وه، له پڕ ئۆتۆمبيله‌كه له كار ده‌وه‌ستێت.
له كۆتاييدا شوفێره‌كه ناچار ده‌بێت ئۆتۆمبێله‌كه‌ى بباته پشكنين و 135 دۆلار هه‌قى پشكنينيه‌تى و داواى لێده‌كرێت، تانكى به‌نزينه‌كه خاڵى بكاته‌وه و پاڵێوه‌رى به‌نزين و فيلوپه‌مپه‌كه‌ى بگۆڕێت و ئه‌وه‌ش تێچووه‌كه‌ى ده‌گاته 1500 دۆلار، له كاتێدا خۆى ئۆتۆمبێله‌كه‌ى به هه‌زار دۆلار كڕى بوو.