توێژینەوەیەک: رەفتار و شێوازی ژیانی باوک کاریگەری لەسەر کۆرپەلە دروست دەکات

زانایان نزیکن لە وەڵامی ئەو پرسیارەی سەدەیەکە بەدوایدا دەگەڕێن

K24- هه‌ولێر:

زانایان ئاشکرایدەکەن شێوازی ژیان، خواردن، باری دەروونی باوک کاریگەری لەسەر سپێرمەکانی دەکات، ئەمەش کاریگەری لەسەر ژیانی منداڵەکەی دروست دەکات.

زانکۆی سانتا کروز کالیفۆرنیا لە ئەمەریکا لە توێژینەوەیەکی ئاشکرایکردووە، سپێرم هەڵگری 'ئیپجێنێتیکە'  کە بەرپرسن لە گەشەکەردنی چەن خانەیەکی تایبەتی منداڵ.

لەو توێژینەوەیەدا ئاشکراکراوە، منداڵی ئەو کەسانەی سەربازن و دووچاری ئەشکەنجە و بەندکردن بوونەتەوە، زیاتر مەترسی مردنی پێشوەختەیان لێدەکرێت.

ساڵانێکی زۆرە، زانایان کار لەسەر ئەوە دەکەن، بزانن ئایا سپێرم هەڵگری زانیاری ئیپجێنێتیکە، بەڵام تا دێت توێژیەنەوەکان زیاترە ئەوە ئاشکرادەکەن کە رەفتاری باوکان دەتوانرێت لە رێگای سپێرمەوە بۆ وەچەکانیان بگوازرێتەوە.

لە ئێستادا ئەوە ئاشکراکراوە، فشاری دەروونی، ترس، سوتا و سازکردنی خواردن، کەم خۆراکی و چەند سیفەتێکی دیکەی باوکان دەکرێت بۆ وەچەکانیان بگوازرێتەوە.

د. سوسان سرتۆم توێژینەوە نوێکەی بەڕێوەبردووە و وەک خۆی دەڵێت: "ئەوەی بۆ وەچەکە دەگوازرێتەوە دەبێت بە 'جێرم سیڵدا'(خانەی جێرم) بڕوات، لە ئێستادا ئێمە دەمانەوێت بزانین کام خانەیە کاریگەری ژینگەیی لەسەرە، وە چۆن ئەو زانیارییە بۆ جێرم سێڵەکان دەگوازنەوە".

لە زانستی مرۆڤناسی و پزیشکیدا وادەزاندرا، ژیانی دایک و باوک هیچ کاریگەری لەسەر منداڵەکانیان نابێت، بەڵام تادێت زیاتر ئەو بیردۆزە پێچەوانە دەبێتەوە، بەجۆرێک خۆشی و ناخۆشی ژیانی باوان کار دەکاتە سەر منداڵ و بەشێک لە ژیانی داگیردەکات.

سەرچاوە: دەیلی مەیل

 H.J