رووسیا داوای چوونه ده‌ره‌وه‌ی ئێران له سووریا ناكات
K24 - هه‌ولێر:
لیڤان جاگاریان، باڵیۆزی رووسیا له ئێران رایگه‌یاند: "مۆسكۆ له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئێران له سووریا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ تاران ناكات، چونكه حكوومه‌تی سووریا تاكه لایه‌نه ئه‌و داوایه بكات".
باڵیۆزه‌كه به ئاژانسی ئینته‌رفاكسی رووسی گوتووه: "چۆن ده‌توانین باسێكی له‌و جۆره بكه‌ین؟، له راستیدا ته‌نها حكوومه‌ته‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د توانای داوایه‌كی له‌و جۆره‌ی هه‌یه و ده‌بێت حكوومه‌تی سووریا ئه‌و پرسه یه‌كلایی بكاته‌وه نه‌ك ئێمه".
قسه‌كانی ئه‌و باڵیۆزه له كاتێكدایه ژماریه‌ك له میدیاكانی ئیسرائیل و وڵاتانی رۆژئاوا ئاماژه‌یان به‌وه‌كردبوو كه له دیداره‌كه‌ی هێلسینكی نێوان دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا، هه‌وڵدراوه رووسیا قایل بكرێت تا ئه‌ویش ئێران رازی بكات بۆ ئه‌وه‌ی ھێزه‌كانی سه‌ر به تارن له سووریا بچنه ده‌ره‌وه.
لیڤان جاگاریان گوتوویه‌تی: "ئه‌وانه بێ هیوا ده‌كه‌م كه ده‌یانه‌وێت به‌و قسانه گرژی له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان تاران و مۆسكۆ درووست بكه‌ن، چوونكه هیچ گرژییه‌ك له‌نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌دا نییه".
ته‌ئكیدیشی كردووه‌ته‌وه كه رووسیا له هه‌وڵدا ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداریی نێوان ئێران و ئیسرائیل له سووریا بگرێت و گوتوویه‌تی: "مۆسكۆ هه‌موو تواناكانی ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی هیچ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی چه‌كداریی نێوان ئه‌و دوو وڵاته له سووریا روونه‌دات. چونكه ئیسرائیل به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان و ئێرانیش به‌جۆریكی دیكه له‌ناوخاكی سووریادان، نابیت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ریگه به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداریی نێوانیان بدرێت".