عادل عه‌بدولمه‌هدى نامه‌يه‌ك ئاراسته‌ى لايه‌نه سياسييه‌كان ده‌كات
K24 – به‌غدا:
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق چاوەڕێی عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیران دەکات، تاوەکو ناوی کاندیدی ئەو وەزارەتانە پێشکەش بە ئه‌نجوومه‌ن بکات، کە تا ئێستا بێ وەزیرن.
هاوكات ئەندامانی کوتلە جیاوازەکان رەتیدەکەنەوە ھاوشێوەی ساڵانی رابردوو ھیچ پۆستێک بە وەکالەت بە ڕێوە ببرێت.
تا ئێستا لە کۆی 24 وەزارەت 16 وەزارەت متمانەیان پێدراوە و 8یان ماون.
لە دوایين ھەڵوێستیشیدا عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی عێراق نامەیەکی ئاڕاستەی لایەنە سیاسیيەکان کرد.
له نامه‌كه‌يدا عه‌بدولمه‌هدى رايگه‌ياندووه، ئەگەر ململانێ و ناکۆکیيەکانیان لەسەر پۆستە وەزاریيەکان بەردەوام بێت و چارەسەری نەکەن؛ ئەوا دەست لەکار دەکێشێتەوە.