ئه‌مریكا داوای گفتوگۆ له هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
رێكس تیله‌رسن دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا، و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراقی، له‌سه‌ر كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا رایگه‌یاندووه: "ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵی له رێگه‌ی گفتوگۆ كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن".
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه، كه حه‌شدی شه‌عبی ئومێدی عێراق و ناوچه‌كه‌یه و هه‌روه‌ها تیله‌رسن جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئه‌مریكا نایه‌وێت كێشه‌كان به شه‌ڕ چاره‌سه‌ر بكرێت.
سه‌ردانه‌كه‌ی تیله‌رسن له كاتێكدایه، كه دوێنێ نووسینگه‌ی عه‌بادی و حه‌شدی شه‌عبی وه‌ڵامی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكایان له‌سه‌ر ده‌رچوونی میلیشیا ئێرانییه‌كان له عێراق دایه‌وه.