هه‌ڵوێستی تره‌مپ له باره‌ی ئازادكردنی قه‌شه ئه‌مه‌ریكییه‌كه
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له زنجیره تویتێكدا هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی ئازادكردنی قه‌شه ئاندرو بره‌نسنه‌وه راگه‌یاند.
له یه‌كه‌مین هه‌ڵوێستی خۆیدا تره‌مپ له تویته‌ره‌وه، تره‌مپ پێشوازی له بڕیاری ئازادكردنی بره‌نسن كرد و هیواشی خواست به زووترین كات بگه‌ڕێته‌وه نیشتمانه‌كه‌ی.
تره‌مپ دووپاتی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ریكا شێلێگرانه كاری بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی قه‌شه بره‌نسن كردووه و ده‌ڵێت: "بیر و نوێژه‌كانم له‌گه‌ڵ قه‌شه بره‌نسنه، هیوادارین به زوویی و سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه".
ئه‌مڕۆ چواره‌میش دانیشتنی دادگاییكردنی قه‌شه بره‌نسن له شاری ئیزمیر به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا دادگا بڕیاریدا سێ ساڵ زیندانی بكرێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ده‌ستبه‌سه‌ر بووه، ماوه‌كه‌ی بۆ هه‌ژماركراوه، به‌و جۆره‌ش ئازاد ده‌كرێت.
قەشە ئەندرۆ بره‌نسن، لە ساڵی 2016 بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ گرووپی فەتحوڵڵا گولەن و پەکەکە لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە دەستگیر کراوە.
ده‌ستگیركردنی ئه‌و قشه‌یه‌ش، بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ته‌نگژه و گرژییه‌كی زۆر له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان واشنتن و ئه‌نقه‌ره و وه‌ك سه‌رچاوه‌كان باسی ده‌كه‌ن، پێده‌چێت ئه‌و هه‌نگاوه‌ی توركیا، بۆ باشتركردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان بێت له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا.
ئ. م