كوتله كوردييه‌كان داوا ده‌كه‌ن به‌غدا بێ هيچ به‌رامبه‌رێك موچه‌ى پێشمه‌رگه و فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ره‌وانه بكات
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، خوێندنەوەی دووەمی بۆ پرۆژە بوودجەی ئه‌مساڵ کرد و لیژنەی دارایی‌ش لە دەرەوەی ئه‌نجوومه‌ن کەموکوڕیەکانی ناو بوودجە چارەسەر دەکەن بە پێی خواستی وەزارەت و پێکھاتەکان، کوردستان24یش زانیوویه‌تی فراکسیۆنە کوردیيەکان ھەوڵی جێگیرکردنی 68 ملیار دینار مانگانە دەدەن بۆ مووچەی ھێزەکانی پێشمەرگە و 454 ملیاریش بۆ مووچەی فەرمانبەران بێ ھیچ بەرامبەرێک.
پشکی ھەرێمی کوردستان لە بوودجەی ساڵى 2019ی عێراق بە 8.9 تریلیۆن دینار دیاری کراوە بەرامبەر بە پابەند بوونی ھەرێم بە ھەناردەکردنی 250 ھەزار بەرمیل نەوت رۆژانە.
بوودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2019 بە 105 ترلیۆن دینار خەمڵیندراوە، لەو بڕە پارە %12.67 بۆ ھەرێمی کوردستان دیاری کراوە.
ئه‌و پشكه نیگەرانی فراکسیۆنە کوردیيەکانی لێکەوتووەتەوه و بەکەمی دەزانن، بۆیە ھەوڵی ئەوە دەدەن لە رێگەی كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجى سياسدى، پێدانەوەی قەرزەکانی سەر ھەرێم، دیاریکردنی مووچە بۆ پێشمەرگە، بوودجەی فریاکەوتنی حاڵەتە نەخوازراوەکان و چەندین رێگەی تر شایستەی دارایی بۆ پشکی ھەرێمی کوردستان زیاد بکەن.
سه‌ره‌ڕاى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى پرۆژه ياساى بودجه بۆ به‌رده‌ست حكومه‌ت، به‌ڵام دووباره پرۆژه‌كه به بێ ئه‌وه‌ى ده‌ستكارى پشكى هه‌رێمى كوردستانى تێدا بكرێت، گه‌ڕێندرايه‌وه بۆ به‌رده‌ست ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران.
پێشتر چاوه‌ڕوانده‌كرا، له لايه‌ن وه‌زاره‌تى دارايى و پلاندانانى عێراقه‌وه پێداچوونه‌وه به پشكى هه‌رێمى كوردستان بكرێت.
ئ.ڕ