باکووری کوردستان پەكەكە: بە کەوتنی رەققە حکوومەتی تورکیاش هەڵدەوەشێتەوە

پەكەكە: بە کەوتنی رەققە حکوومەتی تورکیاش هەڵدەوەشێتەوە

K24 - ھەولێر

ئەندامێكی كۆمیتەی بەرێوەبەری پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە" دەڵێت، بە كەوتنی رەققە، دەسەڵاتدارێتی ئەردۆغانیش ھەڵدەوەشێتەوە.

دۆران كالكان، ئەندامی كۆمیتەی بەرێوەبەری پەكەكە بە یەكێك لە تەلەفزیۆنەكانی نزیك لە حزبەكەی راگەیاندووە "كە داعش لە پایتەختەكەی كرایە دەرەوە، ھەموو ھاوكێشەكان پێچەوانە دەبنەوە، كۆنترۆڵكردنەوەی رەققە نەك لە سووریا، بەڵكو لە عێراق و ھەموو جیھان ھاوكێشەكان دەگۆڕێت".

كالكان دەشڵێت "داعش پەرتەوازەبوو، كۆمەڵێك راستی بڵاودەبنەوە، كە كێ داعشی دروستكرد و كێ پاڵپشتیی كردووە و كێ وای لە داعش كردووە شەر لەگەڵ كورد دا بكات، بۆچی داعش ھێرشی كردە سەر شنگال و كۆبانێ؟ ئەمەش دەسەڵاتدارێتی ئاكەپە و مەھەپە تێكدەدات".

بە گوتەی كالكان، لە چەند ھەفتەیەكدا كۆتایی دەسەڵاتی ئەردۆغان و باخچەلی دەبینن و  پێویستە لە توركیا كە سایەتییەكانی دژ بە فاشیزم بەرنامەكانیان ئامادە بكەن.

9. sidebar1_home_page