ئه‌مريكا: به‌غدادى له‌ په‌لوپۆ كه‌وتووه‌

له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ مه‌يدانييه‌كانيشدا په‌يوه‌ندى پچڕاوه‌.

K24 – هه‌ولێر:

وته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا (پێنتاگۆن)، رايگه‌ياند، خه‌ليفه‌ى داعش ئه‌بو به‌كر به‌غدادى ئێستا به‌شدارى له‌ پرۆسه‌ى درووستكردنى بڕيار له‌ ناو رێكخراوه‌كه‌يدا ناكات و ئه‌و چيديكه‌ فه‌رمانده‌ى چه‌كداره‌كانى داعش نييه‌.

له‌ لێدوانێكى كورتى رۆژنامه‌نووسيدا، وته‌بێژه‌كه‌ى پێنتاگۆن گوتيشى: به‌غدادى به‌شدارى هيچ پرۆسه‌يه‌كى رۆژانه‌ بۆ ده‌ركردنى بڕيار نادات و له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ مه‌يدانييه‌كانيشدا په‌يوه‌ندى پچڕاوه‌.

پێشتر ئه‌بو عه‌لى به‌سرى، سه‌رۆكى شانه‌ى هه‌ڵۆكان و به‌ڕێوبه‌رى گشتيى هه‌واڵگرى و نه‌هێشتنى تيرۆرى عێراق رايگه‌ياندبوو، به‌غدادى هێشتا موه‌ و له‌ سووريا نيشته‌جێيه‌.

كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى عێراقى رۆژى 11ى ئه‌م مانگه‌  بڵاويانكردبوويه‌وه‌ گوايه‌ ئه‌بو به‌كر به‌غدادى كوژراوه‌.

پێشتريش له‌ ناوه‌ڕاستى مانگى رابردوودا، وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا بڵاويكردبويه‌وه‌ كه‌ ئه‌بو به‌كر به‌غدادى و 300 چه‌كدارى له‌ كۆتايى مانگى ئايارى رابردوودا له‌ سووريا و له‌ ئاكام  هێرشێكى ئاسمانى سوپاى قورسيا كوژراوون.