ئه‌مه‌ریكا به‌ڵێنێكی نوێ ده‌دات.. له ناوچه‌كه ناكشێینه‌وه
K24- هه‌ولێر:
مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به‌ڵێنیدا، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جێناهێڵن، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، وڵاته‌كه‌ی هه‌وڵ ده‌دات هێزێكی عه‌ره‌بی پێكبهێنێت، كه توانای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ته‌حه‌دیاته‌كانی ناوچه‌كه‌ی هه‌بێت.
پۆ‌مپێیۆ له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه‌ی سعوودی كه له ئه‌بوزه‌بی ئه‌نجامدرا، دووپاتیكرده‌وه، "هاوبه‌شه‌كانمان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌رگیز ناوچه‌كه جێ ناهێڵین". گوتیشی: "هه‌وڵ بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتیه‌كی ستراتیژی و هێزێكی به‌توانای عه‌ره‌بی ده‌ده‌ین، كه توانای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ته‌حه‌دییاته‌كانی ناوچه‌كه‌ی هه‌بێت".
پۆ‌مپێیۆ جه‌ختی كرده‌وه، "له‌ناوبردنی داعش كاری له‌پێشینه‌ی ئه‌مه‌ریكایه و له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان ئه‌م كاره ئه‌نجام ده‌ده‌ین".
پۆ‌مپێیۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: "ئه‌مه‌ریكا له پاڵنه‌ره‌كانی توركیا تێده‌گات بۆ پارێزگاریكردن له سنوور و گه‌له‌كه‌ی، به‌ڵام پێویسته ئه‌نقه‌ره ئه‌وه بزانێت كه كوردی سووریا تیرۆریست نییه".
له‌مباره‌شه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه، "بڕیاری ئه‌مه‌ریكا بۆ كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی له سووریا، هیچ گۆڕانێك به‌سه‌ر ستراتیژیه‌ته‌كه‌یدا ناهێنێت و كاریگه‌ری له‌سه‌ر شه‌ڕی دژی تیرۆر و دژایه‌تیكردنی ئێران نابێت".
گوتیشی: "كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان له سووریا مانای پاشه‌گه‌زبوونه‌وه نییه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر".
له به‌رده‌وامی دیداره‌كه‌یدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا باسی ئه‌وه‌شی كرد، "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كار بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێڕه‌وێكی سیاسی له سووریا ده‌كات، كه ئاواره و په‌نابه‌رانی ئه‌و وڵاته بتوانن له رێگه‌یه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێدی خۆیان".
پیشتریش پۆ‌مپێیۆ رایگه‌یاندبوو، "دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئیداره‌ی وڵاته‌كه‌ی كار له‌پێناو پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتیه‌كی ستراتیژی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات، كه توانای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌كانی ناوچه‌كه هه‌بێت، به‌تایبه‌ت هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران".
H.B