یاریده‌ده‌ره خوێنڕێژه‌كه‌ی به‌غدادی ده‌ستگیركرا
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی ده‌یلی ته‌له‌گرافی بریتانی، یه‌كێك له سه‌ركرده نزیكه‌كان له ئه‌بو به‌كر به‌غدادی رێبه‌ری داعش، له‌وكاته‌ی خۆی له‌ناو ئاواره‌كان له توركیا شاردبووه‌وه ده‌ستگیركراوه.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا گوتوویانه، ئه‌میرێكی رێكخراوی داعش له دێره‌زوور له ناو ئاواره‌كان ده‌ستگیركراوه و هه‌وڵیداوه له توركیاوه بپه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا".
میدیاكانی توركیاش ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی 27/4/2018 هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا، ئه‌میری دێره‌زووری داعش و سێ سه‌ركرده‌ی رێكخراوه‌كه‌یان له شاری ئیزمیری رۆژئاوای توركیا ده‌ستگیركردووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ده‌یلی ته‌له‌گراف، ئه‌و چوار كه‌سه له‌ناو ئاواره‌كان خۆیان شاردبووه‌وه‌و پلانیان بۆ په‌ڕینه‌وه به‌ره‌و یۆنان داڕشتبوو".
رۆژنامه بریتانییه‌كه ده‌ڵێت: "قه‌سیر هه‌داوی" كه به كورتكراوه‌ی (كه‌ی ئه‌ی ئێچ) ناوه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی دادگا كراوه، یه‌كێك بووه له كه‌سه نزیكه‌كانی ئه‌بو به‌كر به‌غدادی رێبه‌ری داعش".
له‌و راپۆرته‌دا باسی ئه‌بو به‌كر به‌غدادیش كراوه‌و ده‌ڵێت "پێده‌چێت هێشتا له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی سووریا و له نزیك سنووره‌كانی عێراق خۆی حه‌شار دابێت و به‌هۆی بۆمبابارانی فڕۆكه‌كانیشه‌وه بریندار بووبێت".
ئێستاش كه یه‌كێك له كه‌سه نزیكه‌كانی كه‌وتووه‌ته ده‌ست ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا، ئه‌نقه‌ره و وڵاتانی ئه‌وروپایش ده‌خوازن له رێگه‌ی هه‌داوییه‌وه زانیاری‌یان له‌سه‌ر ئه‌بو به‌كر به‌غدادی ده‌ستبكه‌وێت.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له‌و ماوه‌یه‌ی داعش ئه‌ماره‌ته‌كه‌ی تێدا درووستكردووه تا ئێستا، ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ستگیركراوه به‌رپرسه له كوشتنی 700 هاووڵاتی سڤیلی دێره‌زوور و سه‌دان كه‌سی هۆزی شوعه‌یتاتی كوشتووه كه ساڵی 2014 دژی حوكمی داعش راپه‌ڕین.
هه‌داوی زاوای سه‌ددام جه‌مه‌له كه چه‌كدارێكی سوورییه و له سوپای سووریای ئازاد جیابووه‌وه‌و په‌یوه‌ندی به رێكخراوی داعشه‌وه كرد تا ببێته یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه، به‌ڵام ھێزه كوردییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان له كاتی پێشڕه‌ویكردنیان له دۆڵی فورات، مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو توانییان ده‌ستگیری بكه‌ن.