كه‌لار.. ژنێك لە گوندی ئەڵمانی سووتا

سكاڵای دژی كەس تۆمار نەكردووە

K24 - گەرمیان

لە رووداوێكی ئاگركەوتنەوەدا لە گوندی ئەڵمانیی قەزای كەلار، ئاگر لە جەستەی ژنێك بەربوو، بەھۆی رێژەی زۆری سووتانی جەستەیشی، رەوانەی بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی سلێمانی كراوە.

موقەدەمی مافپەروەر، عەلی جەمال قدووری، لە بەڕێوەبەڕایەتیی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرای كرد: "ئێوارەی رۆژی شەممە 18/5/2019، لە گوندی ئەڵمانیی قەزای کەلار ئافرەتێک هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار، کە بە هۆی ئاگرەوە بەشێک لە جەستەی سووتا بوو. بە وتەی خۆی، غازی پێدا تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا سووتاوە و سکاڵایشی دژی هیچ کەسێک نییە".

ئاماژەی بەوەش داوە: "دوای چارەسەریی سه‌ره‌تایی، بە هۆی زۆری رێژەی سووتانەکەیەوە، رەوانەی بەشی فریاکەوتنی سلێمانی کرا".

ھ.م