هه‌رێمی كوردستان دۆخه سه‌خته‌كه تێده‌په‌ڕێنێت
K24- هه‌ولێر:
پێشبینی ده‌كرێت ساڵی 2019 هه‌رێمی كوردستان به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوری و سیاسی‌دا پێ بنێته قۆناغێكی نوێ، ده‌ستپێكی هه‌نگاوه‌كانی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ش له مه‌یدانه سیاسی و ئابوریه‌كاندا هه‌ستی پێده‌كرێت و خه‌ڵك و شاره‌زایانیش به گه‌شبینییه‌وه باسی ده‌كه‌ن، كاسبكاران و خاوه‌ن نووسینگه‌كانی كڕین و فرۆشتنی خانوو و زه‌ویش جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، بازارێكی باش و پڕ جموجۆڵیان هه‌یه. هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌و گفتوگۆ و جوڵه سیاسیانه ده‌گێڕنه‌وه، كه به ئاراسته‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ئه‌نجامده‌درێن.
له‌كاتێكیشدا هه‌موو ئاماژه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ن كه ساڵی 2019 ساڵی ڕه‌واندنه‌وه‌ی قه‌یران و كێشه‌كانه له هه‌رێمی كوردستان، شاره‌زایانیش ئه‌م پێشهاته سیاسیانه به كاریگه‌ر ده‌زانن بۆ سه‌قامگیری بازاڕ و باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك.
4 ساڵی ڕابردوو خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به دۆخێكی پڕ كێشه‌ی سیاسی و سه‌ختی ئابووریدا تێپه‌ڕی. ئێستاش دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژارده‌كانی په‌رله‌مانی عێراق و په‌رله‌مانی كوردستان، پارتی كه‌براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان بوو، وه‌ك له بانگه‌شه‌كانیدا باسی ده‌كرد، ئامانجی چوار ساڵی داهاتووی كوردستانێكی به‌هێزه، له ئێستاشه‌وه هه‌نگاوه‌كانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه كوردستانی و عێراقیه‌كان یه‌كخستووه، بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و قه‌یران و كێشانه‌ی كه ساڵانێكه یه‌خه‌ی خه‌ڵكی كوردستانیان گرتووه.
H.B