بكوژانی ژنه‌كه‌ی هه‌ولێر ده‌ستگیركران
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌و كه‌سانه‌ی دره‌نگانی شه‌وی 13/10/2018 له‌سه‌ر شه‌قامی 100 مه‌تری شاری هه‌ولێر به‌هۆی پێداكێشانی ئۆتۆمبێل ژنێكیان كوشت ده‌ستگیركران.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 14/10/2018، تارق نووری، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر به كوردستان 24 راگه‌یاند: "ئه‌وانه‌ی ژنه‌كه‌یان به‌هۆی ئۆتۆمبێله‌وه كوشتووه، دوو كه‌سن و هه‌ر دوو كه‌سه‌كه ده‌ستگیركراوون و له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان".
پێشتریش رائید ھۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر بە كوردستان24 راگەیاند: "درەنگانی شەو كەسێك بە ئۆتۆمبێلەكەی لەسەر شەقامی 100 مەتری ھەولێر خۆی كێشاوە بە ژنێك و ھەڵاتووە. ژنەكە ھەر ئەو كات گیانی لەدەستداوە و بەھۆی ھێزی ئۆتۆمبێلەكەوە جەستەی بە تەواوی شێواوە".
گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر راشیگەیاند: "تائێستا ناسنامەی ژنەكە ئاشكرا نەكراوە و شوفێرەكەش ھەڵاتووە و نەنزانراوە كێیە، بەڵام وەك پۆلیس لێكۆڵینەوەمان دەستپێكردووە، بۆ ئەوەی ناسنامەی ھەردووكیان ئاشكرا بكەین و ئیجرائاتی یاسایی بكەین".