به‌ڤیدیۆ.. درێژترین منداڵی جیهان له چین ده‌ژیت
K24- هه‌ولێر:
چانگ جیا‌و، ئه‌و كچه ته‌مه‌ن 11 ساڵه‌یه چینییه‌یه، كه به درێژترین منداڵ له‌سه‌ر ئاستی جیهان داده‌نرێت و به درێژی باڵاكه‌ی له هاوته‌مه‌نه‌كانیان جیا ده‌كرێته‌وه.
درێژی باڵای جیا‌و 2.08 مه‌تره و له‌ڕووی باڵاوه جیاوازییه‌كی زۆری له‌گه‌ڵ هاوته‌مه‌نه‌كانیدا هه‌یه، كه رێژه‌ی ناوهندینه بۆ باڵای هاوته‌مه‌نه‌كانی به 1.36 مه‌تر مه‌زه‌نده ده‌كرێت. له‌كاتێكیشدا ئه‌و منداڵه چینییه له دایك و باوكێك له‌دایك بووه، كه باڵاكانیان ده‌گاته 180 سانتیمه‌تر، هه‌ربۆیه كاتێك جیا‌و له پۆلی 6 بوو، شتێكی نامۆ نه‌بوو كه باڵاكه‌ی 160 سانتیمه‌تر بوو، به‌ڵام دوای ته‌نیا دوو ساڵ باڵاكه‌ی زۆر له هی دایك و باوكی درێژتر لێهات.
تائێستاش دایك و باوكی كچه منداڵه‌كه بڕیاریان نه‌داوه، كه ناوی جیا‌و له په‌رتووكی گینس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان تۆمار ده‌كه‌ن یان نا، له‌كاتێكدا درێژترین منداڵی جیهان كه ناوی له‌و په‌رتووكه تۆماركراوه، ته‌مه‌نی 12 ساڵه و باڵاكه‌ی ده‌گاته 188 سانتیمه‌تر و، له شاری ساوسهامپتۆنی به‌ریتانیا ده‌ژیت، كه باڵاكه‌ی به 20 سانتیمه‌تر له باڵای جیا‌و كورتتره و به ته‌مه‌نیش ساڵێك له جیا‌و گه‌وره‌تره.
H.B