ماوه‌ی 70 ساڵ پردێكیان به‌كارهێنا به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانن مینڕێژكراوه
K24- هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "نارۆدنی نۆفۆستی فیتیبسكا"ی بیلاروس ئاشكرایكرد، پردێكی ئه‌و وڵاته ماوه‌ی 70 ساڵه به زیاتر له 20 كیلۆگرام مینڕێژكراوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانن.
ئه‌و رۆژنامه بیلاروسییه بڵاویكرده‌وه، له‌كاتی نۆژه‌نكردنه‌وه‌دا، ته‌كنككاران تێبینی بوونی مادده‌ی ته‌قێنه‌ریان له‌ژێر هێلی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌سه‌ر پردێكی سه‌ر رووباری "ئه‌درۆف"ـیان كردووه له پارێزگای "فیتیبسك".
دوای ئه‌وه‌ی ته‌كنیككاره‌كان پسپۆرانی ته‌قینه‌وه‌یان ئاگاداركردۆته‌وه، ئاشكرا بووه، كه بڕی 21.6 كیلۆگرام له مادده‌ی "تی ئێن تی" له‌ناو 54 بۆمبدا له‌ژێره‌وه‌ی هێلی شه‌مه‌نده‌فه‌ر دانرابوو، كه هه‌ر بۆمبێك له‌وانه 400 گرامی مادده‌ی ته‌قێنه‌ری تێدابوو.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، مێژووی دانانی ئه‌و بۆمبانه بۆ كۆتاییه‌كانی نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی رابردوو و جه‌نگی دووه‌می جیهانی ده‌گه‌ڕێته‌وه و, دوای كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و مادده‌یه‌ش، گوازرایه‌وه بۆ شوێنێكی تایبه‌ت و ته‌قێنرایه‌وه.
له‌ساڵی 2013ـیش پسپۆرانی رووسی بڕێكی زۆری مادده‌ی هاوشێوه‌یان له‌ژێر پردێك دۆزییه‌وه، كه له كۆتاییه‌كانی جه‌نگی دووه‌می جیهانی له‌ساڵی 1945 له‌لایه‌ن سوپای نازییه‌كانی ئه‌ڵمانیاوه دانرابوو.
H.B